توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

20.02.2026
جەماوەر نیوز
توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن.
توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی هەرس و مێشک هەیە، کاتێک بڕێکی زۆر شەکر و ماددەی کیمیایی دەخۆیت، تەنیا زیان بە کێش و ددانت ناگەیەنیت، بەڵکو کاریگەریی لەسەر باری دەروونیشت دروستدەکەیت، شەربەت، خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان بڕێکی زۆر شەکر و ماددەی پارێزەریان تێدایە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، “ئەو خواردنەوانە هۆکارن بۆ هەوکردن لە جەستەدا و ئەگەری تووشبوون بە گرفتە دەروونییەکان زیاددەکەن”.
هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، شەکری زیادە دەبێتە هۆی چالاککردنی نیشانەکانی هەوکردن لە جەستەدا، ئەو هەوکردنە کاتێک دەگاتە مێشک، کار دەکاتەسەر ئەو ناوچانەی بەرپرسن لە رێکخستنی میزاج، کە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات.

بابەتی هاوشێوە