هاتوچۆی گەرمیان: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون

20.02.2026
جەماوەر نیوز
هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک ملەی ناساڵەح ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا بەئاراستەی قەزای کفری رۆیشتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە بریـ.ـنداربوون.
دەشڵێت، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1965 و 1967ن و رەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی هاوشێوە