وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ برینداری لێکەوتەوە

20.02.2026
جەماوەر نیوز
لەسەر ڕێگای کەلار -دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (هەینی) لەسەر ڕێگای کەلار -دەربەدیخان نزیک گوندی ئاوەخێری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مسیوبوشی بەئاراستەی کەلار هاتووە کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بریندارەکان شۆفێر و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن، لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٨ و ١٩٨٩ و ٢٠١٤ە، سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد کەلاری کران لەناحیەی باوەنور.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

بابەتی هاوشێوە