سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
عهلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی دوو کەسایەتی نیشنمانپەر و دوو گۆڕی وون
13.04.2019
محهمهد حاجی مهحمود
ڕژێمی بەعس ، هێندە بەووردی بەشوێن شۆڕشگێرەکانی بزووتەوەی سۆسیالیستهوە بوو ، چون دەیزانی جموجۆڵ و چالاکیەکانی دەشتی هەلێرو ناوشارو بە شاری بهغدادی پایتەختیشەوە لەژێر سەری ئەو بزووتنەوە سیاسیەدایە ، بۆیە هەرزوو دڵڕەقانە کەوتنە دەستگیرکردنی هەریەک لە تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری نیشمانی کوردستان ، عهلی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی و بێ سەرو شوێنی کردن و تەرمەکەشیانی تەسلیم بە خانەوادەو کەس و کارەکانیان نەکردەوە ، لەترسی خۆپیشاندان و بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی .
لەدوای نسکۆی شۆڕشی کورد کە بەپیلانێکی نێودوڵەتی و بە موبادەرەی سەدام حسین و شای ئێران و زەمینەخۆشکردنی پیلانەکە لەجەزائیر بەسەرپەرشتی هەواری بومدیان بوتفریقە ، پیلانی کۆتایهێنان بەشۆڕشی ئەوکاتەی کورد لە ساڵی 1974دا جێبەجێ کرا ، لەودەمەدا باڵی نائومێدی خۆی کێشابوو بەسەر خەڵکی کوردستاندا ، لە 4-5-1975 دا لەماڵی شێخ عزیزی شەمزینی بەسەرپەرشتی سەیدا ساڵح یوسفی و هاوڕێکانی لە ئێران ، بۆ هەستانەوەی باری نسکۆی گەلەکەمان و درێژه دان بەخەبات و تێکۆشان بیریو فکرەیەکی نوێ بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەسەر دەستی سەیدا ساڵح یوسفی و هاوڕێکانی گەڵاڵە کراو کەوتنە کارو چالاکی و جموجۆڵی سیاسی و پێویستی گەڕانەوەی تێکۆشەرەکانی کورود بۆ ناو کوردستان و کارکردنی نهێنی و سیاسی بۆ گەیاندنی پەیامی تێکۆشان بە و فکرە نوێیەی بڕوایان پێی هێنابوو لە ڕێکخراوی بزووتنەوەی سوسیالیستی کوردستان دا ، بەجۆرێ ئەم ڕێکخراوە گەشەی کرد و کادری بەتواناو خاوەن ئەزمون کاری تێدا دەکرد لەدەرەوەو ناوەوە کادری باش و لێهاتوو کاری لە ڕێکخستنەکانی حزبی سوسیالیست دا کرد تا هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و پێشمەرگایەتی لەسنووری ناوچەی دەشتی هەولێر بەتایبەت و گورز وەشاندن لە پیاوانی ڕژێم ، ببوە سەدایەکی گەوره بۆ حزبی سوسیالیست و شۆڕشی گەلەکەمان ، لەو سەردەمەدا ڕژێم بۆ تۆڵە سهندنەوە لە کادرو تێکۆشەرانی گەلەکەمان ، بەوردی کەوتە چاودێری ورد لەڕێگای دەزگا سیخوڕیەکانی و پیاوانی بەکرێگیراوی خۆیەوەو بۆ ئەو مەبەستەش کەوتە دەستگیرکردنی هەریەک لە عهلی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی بەمەبەستی کپکردنی جموجۆڵ و چالاکیەکانی حزبی سوسیالیست لە سنورەکەدا و شەهیدکردنیان و تەسلیم نەکردنەوەی تەرمەکانیان بە خانەوادە و کەس و کارەکانیان ، عهلی هەژار لەناو شاردا جگە لەکاری ڕێکخراوەیی ئەرک و کارەکانی سەیدا ساڵح یوسفی یشی لەسەر شان بوو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕوشنبیری و یاسایی کەسێکی بەتواناو شارەزابوو ، پەیوەندی سەیدا ساڵح یوسفی ڕابەرو دامەزرێنەری حزب و عهلی هەژار کە ناوە نھێنیەکەی( حسیب ) بوو بەهێزوبوو لەسەردەمی شۆڕسشی ئەیلولەوە وە کاردۆ گەڵاڵییش کە پەیوەندی بەهێزی بە شەهید عهلی هەژارەوە هەبوو لەناو شاردا سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانیان دەکرد ناوە نهێنیەکەی (سوارە) بوو ، کاردۆ خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز بوو جێگای متمانەو خۆشەویستی هەڤاڵەکانی بوو لەناو شاردا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە ناردنە دەرەوەی کادرانی حزب بۆ ناو شۆڕش و پێشمەرگایەتی ، هەربۆیە دووژمنی بەعس بەدڕندانە ترین شێوە بەربوە دەستگیر کردنی دوو سەرکردە و تێکۆشەری گەورەی حزبی سوسیالیست و بێ سەرو شوێن کردنیان ، کاتی ڕاپەرینیش گۆڕی بەکۆمەڵ و چەندین کەسایەتی دیاری گەلەکەمان هەر بە پەنهانی مایەوە ، بەڵام ئەمڕۆ یادی شەهید کردنی هەردوو سەرکردەی حزبی سوسیالیست عهلی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی لەکوردستانی ئازاد دەکرێتەوە تاوانباران و ئەنجامدەرانی شههید عهلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی زۆریان لەسێدارە دراونەتەوە و تەفروتونا کراون ئەوانەشی سیخۆڕیان بەسەر ئەم شەهیدانەوە کرد کە ببوونە چقڵی چاویان ئێستاکە کەوتونەتونەتە بەر پەندی زەمانەو ڕسوابوون ، شەهیدانیش عەلی هەژارو کاردۆ گەڵاڵی و هاوڕێکانیشیان بوو بە سمبوولی نەتەوەو نیشتمانی کوردستان و حزبی سوسیالیست و خۆیان و بنەماڵە و هاوسەنگەرەکانیان سەربەرزو سەرفرازن.
هەزاران خوێندکار و تێکۆشەر لە ڕیزی حزبەکەیان حزبی سوسیایست درێژە بە ڕێبازەکەیان دەدەن هەزار درود لەگیانی پاکیان لەگۆڕی نادیاریان ، سڵاو بۆ نەمریان .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
وتارەکانی تری نوسەر
دادگا گاڵتهجاڕییهکهى بهغدا
سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی کوردستان حەڵاڵی خەڵکەکەی و حەرامی داگیرکەران و ناحەزانە
دهبێت کورد لهوه تێبگات كه عهرهب دێت کورد دهکوژێت
کێ ڕووی ڕژێمەکەی سەدامی لە ئێستادا سپی کردەوە؟
لەیادی جینوسایدی بارزانیەکان
وتار
رهگهز گۆڕین کارێکى قێزهوهن و شوورهییه
29.01.2024
سوکایهتى و بێڕێزى لهپاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنهوه لهسهر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دهدات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنهوه لهسهر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دهدات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنهوه لهسهر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دهدات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وهزیری ئاوهدانكردنهوه :یهكهكانی نیشتهجێبون دابهشدهكرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێتهوه
02.07.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
كۆبونهوهكان لهبارهی مووچهوه بهكوێ گهشت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی