ئه‌و که‌سانه‌ش که له نائاگاییه‌وه له پرسى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و به عه‌ره‌بکردن و ته‌عریب و ته‌بعیس نوسیویانه پێوسته ئاشنابکرێن به‌م تاوانانه‌ى سه‌دام و بیر و بۆچونیان بگۆڕێت له‌به‌رامبه‌ر دیکتاتۆرێکى وا گه‌وره که ناموسى کوردى له‌که‌دار کرد.
پێویسته لێکه‌وته‌کانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و وێرانکردنى گونده‌کان ئاشنابکرێن به نه‌وه‌ى نوێى کورد، که چى به‌سه‌ر هاتووه تا گه‌یشتووه به‌م قۆناغه، هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌و که‌سانه‌وه‌یه که به ئاگاییه‌وه تێچینهکانیان ده‌نوسن و ستایش و په‌سنى سه‌دام ده‌که‌ن له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له بێزارى و بێکارى که به‌شى زۆرى زانکۆى ته‌واو کردوه و که‌س حساب بۆ بڕوانامه‌که‌یان ناکات و ده‌ستى کارى وڵاتن و سودیان لێ نابیرێت مرۆڤى پاکن، به‌ڵام توڕه‌ن له ده‌سه‌ڵاتى حیزب و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبانه‌ى به ناوى چاکسازییه‌وه شه‌ریکى گه‌نده‌ڵیه‌کانى ئه‌م وڵاته‌ن.