سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
یادێک بۆ کاردۆ گه‌ڵاڵى سه‌رکرده و مێژووى حزبێکى تێکۆشه‌ر ...؟
27.06.2023
رزگار سید کاکه‌ره‌ش
بهشـــــــى دووه‌م
به‌ڕێزه‌کان
ببوورن لێم !!.
گه‌ر ڕاست و درووست پێتان ده‌ڵێم ...
له بنارى ئه‌م قه‌ندیله ...
کوڕه کاروانچیمه ،
فێرنه‌کراوم ،
ده‌گه‌ڵ هه‌موو شانۆگه‌رییه‌کى کۆمیدیدا
پێبکه‌نم.
فێرنه‌کراوم !
به‌رگى قه‌شه‌نگ بکه‌مه به‌ر ووشه‌کانم .
له به‌رده‌مى دیوه‌خانى ئاغاکاندا ،
به شنه‌بایه‌ک سه‌ما بکه‌م !
چونکه ، هه‌رگیز له گونده‌که‌م
ناوچه‌ى مه‌رگه و ( دهشتێوه ) که‌م
شایى گۆڤه‌ند نه‌گێڕدراوه ...
قۆڵى بووک و زاوا !!
له یه‌کتری
نه‌ئاڵاوه ... !؟
هاوینى / ساڵى ۱۹۷٨ کاردۆ گه‌ڵاڵی
دواى ڕاپه‌رین و ئاواره بوونمان له ساڵى ۱۹۹۱ باره‌گاى لایه‌نه‌کانى به‌ره‌ى کوردستانى له شارۆچکه‌ى شه‌قڵاوه بوو ، دکتور محمود و عوسمان و ماموستا سه‌عد ، چه‌ند کادیرێکى تر له باره‌گاى لقى هه‌ولێر بوون ، چه‌ند ڕێکخراوێکیان بۆ ڕێکخستنه‌کانى هه‌ولێریان دامه‌زراند ، من و کاک عبدولرحمان حه‌مه‌د ، بووین به لێپسراوى ڕێکخراوى شه‌هید ( ماموستا صلاح ) چه‌ند ڕۆژێک مابوو بگه‌ین به یادى ساڵوه‌گه‌ڕى شه‌هید صاڵح یوسفى سکرتێر و دامه‌زرێنه‌ر ... !
چه‌ند دانه له فیته‌یه‌ک و نێوى سه‌تو پێنج شه‌هیدى حزبمان بۆ نووسرا بوو ، بکه‌ین به پۆسته‌ر له شارى هه‌ولێر بڵاویکهینهوه ، به‌رامبه‌ر ناوى شه‌هیده‌کان ساڵى له دایک بوون و شه‌هید بوونى نوسرا بوو ، دواى سه‌یرکردن و خوێندنه‌وه‌مان ناوى شه‌هیدى سه‌رکرده کاردۆ گه‌ڵاڵى مێژووى له سێداره‌دانى نووسرا بوو 2/5/1983 هه‌ر ئه‌وکات گه‌ڕامه‌وه لاى ماموستا سه‌عد یادى به‌خێر .... پێم ووت ! ماموستا ئێمه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید کاردۆ ناسیا و هامۆشۆمان هه‌یه ، دوایش له یه‌ک گه‌ره‌ک نیشته‌جێین ، پۆسته‌رى شه‌هید کاردۆ بڵاوکرێته‌وه، دڵنیام تووشى پرسیار ده‌بین بۆ نووسینى مێژووى له سێداره‌دانى ... ووتى ! ووڕاستهکهى ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه لامانه له ڕۆژى ڕاپه‌رین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌منى هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه ... ⁈
بۆیه لێره ده‌توانم بڵێم ! من یه‌که‌م پۆسته‌رى شه‌هیدى سه‌رکرده ( کاردۆ گه‌ڵاڵى ) م ده‌رکرد وبڵاوکرایه‌وه ، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو له مانگى ٦ له‌م ده‌رفه‌ته کوورته ئاماده و دروستمان کرد زۆر ماندو بووین ... لێره پێویسته سوپاسى کاک شاخه‌وان قادر شۆڕش بکه‌م له شێوه‌ى نووسینى پۆسته‌رى شه‌هیدان زۆر یارمه‌تى داین ، کاک ولید مام حسن گردهسۆرى جیرانمان که ده‌ست و خۆش نووسێکى جوان بوو ، ماموستا عزیز ڕه‌واندزى خاوه‌نى ( قرتاسیهى دیار) له ته‌ک بانک ئاراس بوو دووسه‌ت دانه‌ى پۆسته‌رى شه‌هید کاردۆ ى کۆپى کرد بێ به‌رامبه‌ر ووتى : ئه‌مه وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ شه‌هید که هاوڕێم بووه .
شه‌هید کاردۆ گه‌ڵاڵى له ساڵى ۱۹۷٨ کتێبى عه‌لى شونههڵگرى چاپکرد ، من له بیرمه دانه‌یه‌کى پێشکه‌ش به ( سیدکاکهڕهش ) ى باوکم کرد ،باوکیشم دانه‌یه‌ک کتێب و ڕۆمانی(گێله پیاوی) پێشکه‌ش کرد .
شه‌هید کاردۆ خۆى یه‌کێک بوو له کارگێڕانى لقى هه‌ولێرى یه‌کێتى قوتابیان و لاوان له شۆڕشى ئهیلوول ، دواتر به حه‌ق سه‌رکرده‌یه‌کى شۆڕشى نوێمانه و پێوویسته هۆکارى شوون بزرکردنى ئاشکرا و ڕوون بێ با چیتر پرسیار گهڵێکى زۆر بێ وه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه ...
ناکرێت لێره تیشک نه‌خه‌ینه سه‌ر مێژووى بزووتنه‌وه‌ى سسۆسیالست وخه‌باته دهوڵهمهندهکهى تا په‌رته‌وازه بوونى ، گه‌ر مێژووى خه‌باتى حزبى سۆسیالست و بێنینه به‌ر چاومان خوێندنه‌وه‌یه‌کى ووردى بۆ بکه‌ین ده‌بینین پڕه له سه‌روه‌رى و داستان و تێکۆشان ...!
ده‌بێت ئه‌و مافه به خۆم بده‌م ، هه‌م وه‌ک ئه‌ندامێکى زیندانى سیاسى و هه‌م وه‌ک ئه‌ندامێک زه‌مه‌نێک له‌گه‌ڵ دۆست و خزمانم و هاوڕێکانم ساڵانێک له نێو ڕێزه‌کانى ئه‌م حزبه خه‌باتمان کرد و کۆڵمان نه‌دا ، وێڕاى ئه‌مه‌ش زۆرمان خاوه‌نى شه‌هید و قوربانین ، حزب له ماوه‌یه‌کى کورتى خه‌باتى زیاتر له دوو هه‌زار شه‌هیدى پێشکه‌شى گه‌ل و نیشتیمان کرد ، که ئه‌مه موڵکى هیچ که‌س و لایه‌ن و حزبێک نییه ، بۆ سه‌روه‌رى گه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و گه‌ڵیش خۆى خاوه‌نى شه‌هیدانه ، له‌گه‌ڵ دانواندنى سه‌رى ڕێز و نه‌وازشم بۆ خه‌باتى ئه‌و حزبه و خوێنى شه‌هیدانى .
له ڕێکه‌وتى ۱۹۷٦/٤/٧ دا یه‌که‌م به‌یانى دامه‌زراندى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالست ڕاگه‌یاندراو بڵاوکرایه‌وه ، خاڵــه گرینگه‌کانى پراکتیک و ئایدلۆژیاى بزووتنه‌وه " سه‌ره‌تا ، به‌رنامه‌یه‌کى زانستیانه له سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى پشت به‌ستن به سه‌رکردایه‌تى به کۆمه‌ڵ و حهرامکردنى شه‌ڕى براکوژى که‌مى ژماره و پوختى ڕێکخستن ، بهرپهرچدانهوهیهکى توند به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ته‌عریب و ڕاگواستن ، ڕه‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر حسابى نه‌ته‌وه‌ى کورد ، په‌یوه‌ندییه‌کى برایانه له‌گه‌ڵ پارته کوردستانیه‌کان ... هتد"
به پێى وته‌ى کادیرانى بزووتنه‌وه ، نه‌یویستووه خۆى ببه‌ستێته‌وه به ئایدوڵۆژیایهکى ته‌سک و سنووردار ، هه‌وڵیداوه فراوان بێ تا بتوانێ هه‌موو چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵ بگرێته خۆى ، خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و چینایه‌تى به‌یه‌که‌وه گرێداوه ... ؟
ڕێکخستن له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه شێوه‌یه‌کى زنجیره‌ى هه‌بوو ، ماناى تاکه که‌س به تاکه که‌س ، له سه‌ر بنچینه‌ى هێل شۆرده‌بۆوه خواره‌وه ، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که له دواى کۆبونه‌وه‌ى دامه‌زراندن له ناو ڕێکخستنه‌کانى بزووتنه‌وه ڕێکخران ، به‌شى ڕێکخستنى سه‌روو شـار و شارۆچکه‌کانى کوردستانى ده‌گرته‌وه ، به‌شى ڕێکخستنى خواروو به‌غدا و شاره‌کانى ئێراقى ده‌گرته‌وه ، کۆمیته‌ى سه‌رکردایه‌تى ڕێکخستن سه‌رپه‌رشتى هه‌ر دوو به‌شه‌که‌ى ده‌کرد ، تاماوه‌یه‌کى زۆر به شه‌هید على هه‌ژار ده‌سپێردرێ به‌ر له بڕیارى ده‌رچونیان بۆ شاخ دواتر به‌شى ڕێکخستنى خواروو به عه‌لى ڕه‌سوڵ دهسپێدرێ ، هه‌ندێ له که‌سانى ناسراوى ئه‌وسا ڕێکخستنى شارى هه‌ولێر ( عه‌لى هه‌ژار حه‌سیب ، کاردۆ گه‌ڵاڵى سواره ، ماموستا مه‌لا ناسیح ، قادر شۆڕش ، سه‌لیم ئاغۆک ، ماموستا عبدوڵا ئیسماعیل ، ماموستا ئه‌مین قادر ، ماموستا سه‌عد عبدوڵا باوکى گۆران ، عه‌لى ڕه‌سوڵ ، مه‌لا خدر ، مه‌لا عومه‌رى چڵ هه‌وێزه ، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ساڵح ، قادر مه‌لا سابیر بێکه‌س ، ئه‌بوبه‌کر سۆربهشى دیار ، عبدوڵا ڕه‌شید ، نه‌وزاد حه‌مه عه‌لى ، عبدوڵا ئه‌حمه‌د داود ناسراو به مامه ، ماموستا حهمدهمین ، ماموستا سید سه‌لام گۆمه‌شینى ، شێخ که‌ریم هیرانى ، محه‌مه‌د مه‌نگوڕى ... هتد ) هه‌ر شارێکیش کۆمیته‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌بوو ، یه‌کێک له هێله هه‌ره چاڵاکه‌کان ڕێکخستن ، هێلى کاردۆ گه‌ڵاڵى بوو ، که خۆى سه‌رپه‌رشتى کردوه و زیاتر خوێندکار و لاو بوون ، ئه‌مانه به‌شێکن له ناوه‌کان ( عومه‌ر مه‌حمه‌د ئه‌مین ماموستا کاوه ، ماموستا موحسین عوسمان ، سه‌لاح مه‌حمه‌د ماموستا سلاح ، کامه‌ران قادر شۆڕش ، بڕهان مام یاسین به‌هرۆز گه‌ڵاڵى ، موحسین عبدلرحمان ڕێبوار ، سمکۆ ئه‌نوه‌ر ، محمد عومه‌ر دارا ، سه‌لام مه‌لا نورى شێرکۆ ، ئه‌نوه‌ر د . په‌روه‌ر ، سه‌مه‌د حه‌مه‌د ماموستا به‌ڵێن ، ئحسان گڵى خه‌سرۆ ، کاکل حه‌سه‌ن ئاسۆ ... هتد ) ستر و کتۆرى ڕێکخستن له ساڵه‌کانى دواتر گۆڕدراوه شێوه‌یه‌کى هه‌ره‌مى وه‌رگرتووه واته له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و لق و پۆپى لێبۆوه .
له 8/8/1976 هه‌ندێ له کادیره سه‌ربازیه‌کان ده‌نێرێته شاخ بۆ جولانه‌وه‌ى چه‌کدارى له نێوانیاندا " عه‌لى عه‌سکه‌رى ، دکتور خالید سه‌عید ، سه‌عدى گچکه ، سه‌ید کاکه ،ملازم تایه‌ر عه‌لى والى ، ڕه‌سوڵ مامه‌ند ، عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه ، یاسن قادر ، قادر عه‌زیز ، به‌کر حه‌مه ... هتد " دواى چونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ شاخ بڕیاردرا دوو سه‌رکردایه‌تى درووست بکه‌ن ! سه‌رکردایه‌تى شاخ به سه‌رپه‌رشتى عه‌لى عه‌سکه‌رى سه‌رکردایه‌تى ناوه‌وه به سه‌رپه‌رشتى سه‌یدا ساڵح یوسفى هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تیه‌که ده‌توان بڕیار له سه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێک بده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى بزووتنه‌وه دابێ ، دواى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى بزووتنه‌وه له نیمچه به‌ره‌ى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ، یه‌کگرتنى بزووتنه‌وه و کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى پارتى دیموکراتى کوردستان ، ڕێکخراوێک بوون له‌لایه‌ن هه‌ندێ له کادیرانى پێشکه‌وتووى پارتى له‌وانه " دکتور مه‌حمود عوسمان ، شه‌مسه‌دین موفتى ، عه‌دنان موفتى ، قادر جه‌بارى ...هتد " ئه‌وکات باره‌گاکانیان ده‌گواسته‌وه گوندى گۆڕه‌شێر ، کۆمیته‌یه‌کى هاوکارى له نێوان هه‌ر دوو سه‌رکردایه‌تى پێک ده‌هێندرێ له مانگى ٢/ ١٩٧٩ له ٨/٨/۱۹۷۹ کۆنفرانسێک ده‌به‌ستن له گوندى دۆڵه‌توو ، حزبى سۆسیالستى یه‌کگرتووى کوردستان ڕاده‌گه‌ینن ، سه‌رکردایه‌تى حزبه‌که ده‌سپێرن به : ڕه‌سوڵ مامه‌ند ، تایه‌رى عه‌لى والى ، دکتور مه‌حمد عوسمان ... ؟
به‌ڵام له ڕۆژى ۹ / ٤ / ۱۹۷۹ له ژوورى پارێزه‌رانى دهدگاى شارى هه‌ولێر سیخوره‌کانى ڕ‌ژێمى به‌عس قودسیه‌ت و حورمه‌تى دادگا ده‌به‌زێنن ، هه‌ر دوو پارێزه‌رى کوردپه‌روه‌ر عه‌لى هه‌ژار و کاردۆ گه‌ڵاڵى ڕاپێچ ده‌که‌ن ، ده‌سگیر کردنیان له نێو دادگاى هه‌ولێر به‌هێزترین فاکتى ئاشتیخوازى میله‌تێکه ڕه‌نگدانه‌وه و ئاوێنه‌ى جامى ئه‌و تاوانانه‌یه ، ڕژێمێک له ته‌مه‌نى جکومڕانیدا به هه‌زاران تاوانى نامرۆڤانه‌ى به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامداوه ... دواتر به ڕاپه‌رین کۆتایى به‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌گه‌زپه‌رستیه هات ... شه‌هیدان هیواى میله‌تێک بوون ، ئه‌وانیش سته‌مکار و مرۆڤ کوژ و سه‌ره‌ڕۆ بوون ، هه‌ر دوێنێ وه‌ک وهحشیگهرییهکى نه‌فام ته‌بلیغات و سیخوڕی‌کردن خۆفرۆشى ڕاووهدونانى ڕۆڵه‌کانى کورد پیشه‌یان بوو ... ئه‌مڕۆش کوردستان جێى ئامان و ئاسایشى وانه... !؟
ســـاڵى ۱۹۷۹ کاتێک ســه‌دام حسین ى دیکتاتۆر بوو به سه‌رۆک کۆمارى عێراق ، له یه‌که‌م گه‌شتى هاتنى بۆ شارى هه‌ولێر ، دایکى شه‌هید کاردۆ و براکانى نامه‌یه‌کیان له سه‌ر شوون بزرکردنى کاردۆ ڕاده‌ست کرد ، له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر نزیک شارۆچکه‌ى شه‌قڵاوه له گوندى میراوه ، کاک جه‌وهه‌ر قه‌هار ى براى نامه‌که‌ى گه‌یانده ده‌ست سه‌دام حسین ، دواى دوو مانگ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌منى هه‌ولێر به دواى کاک جه‌وهه‌ر یان نارد پێیان گووت ! " کاردۆى برات بۆ ده‌ره‌وه ڕۆیى ، هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش کوشتیان ... هیچ کارمان پێت نه‌ما ئێستاش ده‌توانی بڕۆیت ..."
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
وتارەکانی تری نوسەر
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
کۆمکارى عه‌ره‌بى پاڵپشتى عێراق و دژ به کورد و پڕۆسه‌ی ئه‌نفال
به حوشتریان ووت له کوێوه ڕاستتکهینهوه
یادێک بۆ کاردۆ گه‌ڵاڵى سه‌رکرده و مێژووى حزبێکى تێکۆشه‌ر ...؟
زیــــاد ئه‌سعه‌د داهێنه‌رێکى بێ‌ناز
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی