جەماوەر نیوز
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
هاشوهوشی زۆرینە
22.11.2025
مەرج نیە هەمیشە زۆرینە ئاوێنەیەکی ڕون بێت بۆ گواستنەوەی حەقیقەت ، یان پێوەرێکی دروست بێت بۆ پێوانی ڕاستی و دروستی بۆچونەکان ، تەنانەت زۆر جار زۆرینە هێندە دزێوو ناشیرینە ، دەبێتە بارێکی گران بەسەر بیرکردنەوەی لۆژیکی وعەقڵانیەوە ، گۆتە دەڵێت : “ هیچ شتێک لە زۆرینە قێزەوەنتر نیە ، چونکە لەلایەن کەمینەیەکی دەستەبژێرەوە ، پشت ئەستور بەهێزی نەریتگەرایی وترادسیۆن سەرپێ دەخرێ ، هەلپەرستانی تێدەخزێن و دەیڕازێننەوە ، هەژارو نەدارە نا هوشیارە بێ هێزو لاوازەکان بەبێ ئاگاییەوە بێ ئەوەی تەنانەت بزانن چیان دەوێت ، تەنها دوای دەکەون “ .
ئەم مێتافۆڕە ئاماژەی بڕیارێکی ئەبستراکتی پێشوەختە نیە بەسەر فۆڕمێکی دیاریکراوی کۆمەڵگادا ، بەڵکو جۆرێک توێکاری وردە لەسەر بونیادی سایکۆلۆژی و سیاسی زۆرینە ، گۆتە پێیوایە زۆرینە یەکیەتیەکی هاڕمۆنی و ئۆرگانی کۆیان ناکاتەوە ، تەنها تێکەڵەیەکە لە ئیرادەی جیاوازو جۆراوجۆر ، کەمینەیەک پێشڕەوایەتیان دەکات ، چینێکی فراوان لە هەلپەرستان خۆیانی پێوە هەڵدەواسن ، کەم دەرامەت و هەژارەکان زوو مل کەچ دەبن و ئیرادەیان تەسلیم دەکەن ، لێرەوە شوێن پێی سێبەرەکان هەڵدەگرن ، بەبێ ئەوەی بزانن چارەنوسیان بەرەو کوێ هەڵیاندەگرێت . زۆرینە ئاماژە نیە بۆ بۆچونی هاوبەش ، یان تێگەیشتنی هزری هاوبەش ، بەقەد ئەوەی پاشەکشەی بەکۆمەڵە ، لە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بیرکردنەوە ، لە نێو هاتو هاواری زۆرینەدا تەنها کەمینەیەک بیر دەکاتەوە ، هەنديکی تر خۆیان مەڵاس دەدەن و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان درەو دەکەن ، ئەوانی تر تەنها دوا دەکەون ، چونکە دواکەوتن سادەترین هەڵوێستی بێ بەرپرسیارەتیە ، ڕەگەڵ کەوتن جۆرێک لە ئارامی و ئاسودەیی لێدەکەوێتەوە ، ئەو ئارامیەی لە بێدەنگیدا خواستی گومان و پرسیارکردن دەکوژێ و لەبار دەبات ، ئەو تروسکاییە لە ناخی مرۆڤدا خەفەدەکاو دەکوژێنێتەوە ، کە وەک پێشمەرج وادەکات ، مرۆڤ هەمیشە وەک مرۆڤ بمێنێتەوە ، نەک ببێت بە کاڵا یان ڕۆبۆت .
لە قوڵایی ئەم بۆچونەدا ، تراژیدیای مرۆڤی مۆدێرن خۆی شاردۆتەوە ، کاتێک چەپڵەو فیکەی ناو هۆڵ و بۆنەکان شوێنی بیرکردنەوەی عەقڵانی دەگرێتەوە ، ئیتر پابەندی ( التزام ) لە ماناو بەها ئەخلاقیەکەی دادەماڵرێ ، لەبری ئەوەی ڕەنگدانەوە بێت بۆ دەرهاویشتەی هۆشیاری بەرپرسیارانە ، دەبێت بە شوێنکەوتنی کوێرانەی بەرژەوەند خوازانە ، حەقیقەت و ڕاستی دەکەونە بەر پەلاماری دڕندانەی زمانی چەندێتی ژمارەکان ، وەک کامۆ دەڵێت : کاتێک هەموان بەیەکەوە دەقیژێنن ، یەکەمین قوربانی حەقیقەتە .
ڕاو بۆچونی زۆرینە هەمیشە مەرج نیە دەرهاویشتەی دەنگ و بیرکردنەوەی عەقڵانی بە کۆمەڵ بێت ، بەڵکو زۆرجار تەنها دەنگدانەوەی ژاوەژاوی بەکۆمەڵە ، لە کاتێکدا جیاوازیەکان بەلادا دەخاو ، لغاو لەسەر وەهم هەڵدەگرێ ، لێرەوە گۆتە لەگەڵ شۆبنهاوەر بەیەک دەگەن کاتێک دەڵێت : ڕای گشتی یان زۆرینە مەترسیدارترین فۆڕمی بەربڵاوی نەفامیە . یان نیچە کە پێیوابو مێگەل مەترسیدارترین دوژمنی ڕوحی ئازادە ، تا ژمارەکان زیاتربن ڕەسەنایەتی کاڵتر دەبێتەوە ، ئەگەرچی دەنگی زۆرینە لە ڕواڵەتدا جۆرێک لە ئارامی ڕوکەش دەردەخا ، بەڵام لە ناوەڕۆکدا ئازادی دەکوژێ ، چونکە ئەوەی لە ناو قەرەباڵغیدا ڕێدەکات ، زەحمەت دەتوانێ گوێی لە ترپەی دڵ و لاواندنەوەی ناخی خۆی بێت . بۆیە ڕوحی ئازاد لە تەنیایی ناترسێ بەڵکو تەنیایی دەکاتە پەناگا بۆ خود ئارامی ، لە پەنایدا گوێبیستی ئەو دەنگە پاکژانە دەبێت ، هێشتا تێکەڵی ژاوەژاوی ئەوانیتر نەبووە بۆ ئەوەی بۆگەن بکات ، لە تەنیایدا بیرکردنەوەی جیاواز دەخەمڵێت ، وەک چۆن قەسیدەکان لە تەنیایی و بێدەنگیدا وەک تاڤگە ، لە ئەندێشەی شاعیرەکانەوە هەڵدەڕژێن .
لە فەلسەفەی سیاسی مۆدێرندا ، هەر زوو جۆن ستیوارت مل ئاگادارمان دەکاتەوە ، لە مەترسیەکانی ستەمی زۆرینە ، لەو چرکە ساتەی ، ڕای گشتی تیایدا دەبێت بە دەسەڵاتێک ، فشاردەخاتە سەر بیرکردنەوەی ئازاد و لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی دەخاتە سەر، تەنانەت هانا ئارێنت پێیوایە : ملکەچی بەکۆمەڵ سەرەتای ڕەگ داکوتانی سیستەمیێکی گشتیە ( شمولی ) ، ستەمکاری لەو شوێنەوە دەستپێدەکات کۆمەڵگە دەستبەرداری بیرکردنەوەی تاکگەرایی دەبێت ، لە بەرژەوەندی ئەو فۆڕمە لە ئاسودەیی و ئارامی بیرکردنەوە لە نێو فەزایی زۆرینەدا . بانگەوازی گۆتە بە تەنها جۆرێک نیە لە هەڵگەڕانەوە بەڕووی زۆرینەدا ، بەڵکو گێڕانەوەی سەروەریە بۆ خەسڵەتی بیرکردنەوە ، وەکو پرسێکی بنەڕەتی گرێدراو لەگەڵ ئازادی ، چونکە پێیوایە ، ڕزگاربون لە شکاندنی کۆت و بەندەکانی دەست و قاچەوە سەرچاوەناگرێ ، ئەوەندەی لە تێکشکاندنی بتەکانی ناو حەرەم سەرای هوشیاریمانەوە بەرجەستە دەبێت .
لە کۆتایدا زۆر ئاسانە بەشێک بین لە زۆرینە ، ئەرکەکە تەنها دەستبەرداربونە بە ئازادی خۆت و بڕیاری شوێن کەوتنە ، بێ بەرپرسیاریەتی ، بێ بیرکردنەوە ، بێ تێکۆشان و شەونخونی ، بێ ئازارو سەرئێشە . ئەگەرچی زۆر قورسترە ، بەڵام زۆر جوان و ناوازەترە دەنگێکی سەربەخۆی خۆت بی ، لە ناو گێژاوی زۆرینەو هاشوهوشی ئەوانیتردا ، خۆ ڕاگربی و نەتوێیەوە ، گۆتە پێیوابو زۆرینە وەک ئاوێنەیەکی شکاوە ، وێنەکان دەکات بە چەندان پارچە ، بە شێواوی وێنایان دەکاتەوە ، بۆیە تەنها ئەوکەسە دەتوانێت بەڕوونی هەموو وێنەکە ببینێ کە دوور دەکەوێتەوە ، واتا لە دورەوە سەیری وێنەکە دەکات ، دوورکەوتنەوە لە سێبەری قورسی زۆرینە ، ڕوانین لە دورەوە دوژمنایەتی نیە بۆ زۆرینە ، بەڵکو بژاردەیەکی دروستە بۆ تێڕوانین و تێگەیشتن لە جیهان ، بە جۆرێک ئاراستە و جڵەوەکەی لەدەستی خۆتدایە ، نەک لەدەرەوە یان لە سەرەوە ئاراستە بکرێ ، حەقیقەت وەکو نیچە گوزارشتی لێدەکات لە کۆدەنگیدا لە دایک نابێت ، بەڵکو لەو ڕوحە تاکگەراییەدا فەراهەم دەبێت ، بەردەوام دەبریسکێتەوە و بوێری دەکا هەمیشە گومان بکات ، تەنانەت لە ناو تاریکیشدا دەدرەوشێتەوە
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
وتارەکانی تری نوسەر
وتار
ئایندەی هەرێمی کوردستان
23.12.2025
تیرۆر و ڕەگەزپەرستی دوو دیوی دراوێکی قەڵب!
21.12.2025
سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا
23.11.2025
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
رێککەوتنی نەوت بەبێ گۆڕانکاری درێژکرایەوە
27.12.2025
لە وتارێکیدا لە سێیەمین دیداری گوڵەخانە،
27.12.2025
وتهی محهمهد حاجی مهحمود له دیداری گوڵهخانه
27.12.2025
ئهمڕۆ سێههمین دیداری گوڵهخانه لهژێر ناونیشانی ئایندهی كورد و ههرێمی كوردستان له عێراق بهڕێوهدهچێت
27.12.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی