سەرۆكی ئینستیتووتی خوێندنی كوردی په‌یامێك ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

27.12.2022
جەماوەر نیوز

برای بەڕێز كاكە حەمەی حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
سڵاوتان لێبێت
سوپاس بۆ نووسراوی پیرۆزباییتان، كە لە ٢٠٢٢/١٢/٢٥ دا بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای لێھاتوویی، كە لەلایەن سەرۆككۆماری ئەڵمانیاوە بۆ كارە زانستییە زمانەوانی و مرۆڤپەروەرییەكانم پێمبەخشراوە ،بێگومان ئەم خەڵاتە بۆ یەكەم جار لە مێژووی زمانەكەماندا ئەوە دەگەیەنێ، كە زمانەكەمان، زمانێكی شایستەیە و گەیەنەری دەنگی بوونمانە بە دنیا، ھیچیشی لە زمانەكانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست كەمتر نییە
دووبارە سوپاس بۆ ئەو ھەستی دڵسۆزی و وەفایەتان، كە لە نامەی پیرۆزباییەكەتاندا پێتان گەیاندووم
د. فەریاد فازیل
دامەزرێنەر و سەرۆكی
ئینستیتووتی خوێندنی كوردی
بەرلین