سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
وێنەکان
جەماوەر نیوز
ڕۆژی ۱ـی ئازاری ۲٠۲٤ لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن، بەسەرپەرشتی سەرۆک محەمەد حاجی مەحمود، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، دواتر بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر پرسە هەنوکەیی و کاریگەر و گرنگەکانی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ و تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا چڕبوو بوونەوە:
دەربارەی ژیان و گوزەرانی خەڵک و بڕیارەکانی دادگاکەی بەغداد: بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود باسی لە خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و موچەخۆران بەتایبەتی کرد لە هەرێمی کوردستان وەک سەرئەنجامی پیلانی بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ تێکشکانی ئیرادەی تاکی گەلەکەمان موچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسییەکان دەکەن، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئەجێنداکانی پشت بڕیارەکانی دادگاکەی بەغداد کرد دژی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی (وێڕای تێبینییەکان لەسەر ئەو کۆمسیۆنە) بە خەنجەر لێدان لەپشتی کورد و قەوارە سیاسییەکەی وێناکرد و جەختیانکردەوە هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان سەربڕینی دیموکراسیەت و مەرامەکەی دروستکردنی دووبەرەکی و نەهێشتنی گیانی پێکەوەژیانە لە هەرێمەکەدا کە بەشێکە لە نەریتی چەندساڵەی میللەتەکەمان.
دەربارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوە بە گەشبینی و بایەخەوە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی لە ناوەڕاستی ئەمساڵ هەڵسەنگاند ئەوەش لەسۆنگەی پەرۆشیمان بۆ گەڕانەوەی هەیبەت بۆ دامەزراوە یاساییەکان و درێژەدان بە ئەزمونە دیموکراسییەکەمان، لەوچوارچێوەیەدا بڕیار بۆ دروستکردنی چەند لیژنەیەکی تایبەتمەند بە هەڵبژاردنەکان لە بازنەکان درا و سەرۆکی حزب هەڤاڵانی ڕاسپار هەر لەئێستاوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن و هەموان وەک یەک تیم لە خزمەتی بەرنامە و سیاسەتی حزبدابن.
دەرباری دروستکردنی گێرەشێوێنی و دەستەگەری لەنێو ڕیزەکانی حزبدا: بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود ڕاشکاوانە بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە چارەنووسی هەموان بەندە بە مانەوەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە و پێویستە هەموان بەیەک ئاڕاستە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ سەرخستنی کارنامە و گەشەسەندنی حزب بۆیە لەنێو ڕیزەکانی حزبدا ڕێگە بە هیچ دەستە و تاقم و گێرەشێوێنێک نادرێت کە ببێتە لەمپەر لەبەردەم کاروبارەکان و هەوڵ بۆ دووبەرەکی و ئاژاوەگێڕی بدات، حزب ئەمانەتێکی مێژووییە و خاوەنی زیاتر لە ٤٥٠٠ شەهیدە کە لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر سەرکردە هەن و بە درێژایی ماوەی ٤۸ ساڵ خەبات، حزب هەمیشە سەری ڕم بووە بۆ بەگژداچوونەوەی داگیرکەران و دوژمنانی گەلەکەمان.
دەربارەی ئامادەسازی بۆ کۆنگرەی هەشتەم: لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و خوێندنەوەی ورد بۆ قۆناغەکە، بەتایبەت ئەو پێشهات و گۆڕانکارییانەی کە لە ناوچەکە ڕوودەدەن، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا بۆ ئامادەکردن و زەمینەسازی بۆ گرێدانی کۆنگرەی هەشتەمی حزب لە زووترین کاتدا ئەوەش لە پێناو داڕشتنی ستراتیجێکی تۆکمە و دەرکردنی بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست.
دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکان: سەرۆکی حزب بە بایەخەوە هەنگاوەکانی پرۆسەکەی هەڵسەنگاند و هەموانی دڵنیاکردەوە ئامانجی پرۆسەکە خزمەتی کردنی ڕیزەکانی حزبە لەو ڕێگەیەشەوە خزمەتکردن بە خەڵک و نەتەوەکەمان و جەختیانکردەوە پرۆسەکە بەردەوامدەبێت بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی شەخسی هیچ کەسێک.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
۲٠۲٤/۳/۱
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
رهگهز گۆڕین کارێکى قێزهوهن و شوورهییه
29.01.2024
سوکایهتى و بێڕێزى لهپاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنهوه لهسهر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی دهدات
22.03.2024

سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وهزیری ئاوهدانكردنهوه :یهكهكانی نیشتهجێبون دابهشدهكرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێتهوه
02.07.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
كۆبونهوهكان لهبارهی مووچهوه بهكوێ گهشت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی