
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا
هه‌واڵێك له‌سه‌ر لێدوانی پارێزگاری سلێمانی بڵاوبویه‌وه كه ڕایگه‌یاندبوو ئامێری
تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی له سلێمانی جێگیركراوه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندووه
: ئامێری تۆمارکردنی
تیشکدانەوەی ئەتۆمی ماوەی 10 ساڵە لەسەر ئەرکی حکومەتی فیدراڵ بۆ فەرمانگەی
ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنوری پارێزگاکە دابینکراوە و کاردەکات.
باسی له‌وه‌شكردوه : له‌ماوه‌ی كارپێكردن و چاودێریكردنی تا ئێستا هیچ رێژەیەکی
تیشکدانەوەی ئەتۆمیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار نەکراوە.