
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
دادگای فیدراڵی عیراق دوو سكاڵای رەتكردەوە كە سەبارەت بە نایاساییبونی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تۆمار كرابون.
نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەناوی خۆمان و پارێزگای هەڵەبجەوە پیرۆزبایی لە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان دەكەین كە خۆشبەختانە ،کۆتا بەربەستی بەردەم یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێپەڕی و دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری لە بەرژەوەندی پارێزگای هەڵەبجە داو داوا دژەکان ڕەتکرانەوە، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم لایەنەكان کە هاوکاربوون پاڵپشتبوون لە پڕۆسەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا.