
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستپێکی دەوامی زانکۆکان بەپێی ڕۆژمێری زانکۆکان دەبێت.
عەباس دزەیی، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دەستپێکی ساڵی خوێندنی زانکۆکان بەپێی ئەو ڕۆژمێرە دەبێت کە هەر زانکۆیەک بۆ ساڵی خوێندنی خۆی هەیەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵاش پەسەندی کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی زانکۆ ڕۆژی 1ـی ئەیلوول، دەستبەکاردەبنەوە، لەبارەی کردنەوەی بەشی نوێ و داخستنی بەشی دیکەش لە کۆلێژ و زانکۆکان گوتی: ساڵانە گۆڕانکاریی لە زۆرێک لە کۆلێژ و زانکۆکان دەکرێت، بەشی نوێ دەکرێنەوە و دادەخرێن و گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.