له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "تەئکید لە پێویستی پابەندی بە ڕێ و رێبازی ئەم زاتە مەزنە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی دروست و زانستی دەکەینەوە، کە خوای گەورە وەک رەحمەت بۆ تێکڕای جیهان رەوانەی کردوە، پەیام و فەرمایشتەکانی بنەماو رێسای گرنگی ژیان و خواناسی و دینداری و مرۆڤدۆستی و لێبوردەیی".
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دهڵێت، "داوا دەکەین بەوپەڕی شایستەیی و رێزو رێکوپێکی ئەم یادە بەرز رابگیرێت و شتی نارێک و نادروست و نەگونجاوی تێکەڵ نەکرێت، بە گرنگی دەزانین ئەم بۆنەیە نەکرێتە ئامڕازی یەکترشکاندن و ناکۆکی و زەقکردنەوەی دوبەرەکی و ناوزڕاندن و ناتەبایی، لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان حوکمی ئەم بۆنەیەی یەکلایی و رونکردوهتەوە".
ئهوهشی خستوهتهڕو، "تکامان وایە لایەنەکان ئەم بۆنەیە بە دەرفەت بزانن بۆ ئاوەڕدانەوەی پتر لە خەڵک و یەکهەڵوێستی و تەبایی و چەسپاندنی ئاشتی و دادپەروەری و پاراستنی رەسەنایەتی و بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان".