هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێکارێک بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەگرێتەبەر

18.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە یەكشەممەی داهاتووە هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان بۆ ناوشاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەكان و سنوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود  قەدەغەیە.
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردوە، بە بۆنەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و وەرزی خوێندن لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاڕاستەی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایانی دەكەن، هرەوەها، بڕیاریانداوە كە هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان بۆ ناوشاری سلێمانی لەڕێگەی بازگەكان و سنوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە ڕۆژی یەكشەممە 21ی 9وە لە كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی بۆ 8:30 جگە لە ڕۆژانی هەینی قەدەغەیە.
هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لە شۆفێرانی ئەو پاسانە دەكات كە منداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە رەچاوی ژمارەی یاسایی خویندكاران لەناو پاسەكانیان بكەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و ڕێگا بە منداڵان نەدەن بەشێك لەجەستەیان لەجامەكان دەربكەن و لەجێی خۆیان دابنیشین، لەكاتی سەركەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابجانەكان ئاستەنگ و لۆد دروست نەكەن و مەفرەزەكانی هاتوچۆی ناوشار لەكاتی سەرپێچیكردنی شۆفێرەكان لێپرسینەوەی یاسایی دەكەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ