جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران و فەرمانبەران
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و بەپێی خشتەی مووچەش، رۆژی شەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و تەندروستی، ناوخۆ، داد و ئەنجوومەنی دادوەری و پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار مووچە وەردەگرن.
هاوکات رۆژی یەکشەممەش وەزارەتەکانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و هەرێم، پێشمەرگە و یەکەی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی نەوت و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.