بە بڕیاری مەسرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دووكان - سلێمانی سێ بە گوژمەی (423.890.000) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت، پڕۆژەكە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دا گوژمەی پڕۆژەكە لە (398.486.000) سێ سەد و نەوەد و هەشت ملیۆن و چوار سەد و هەشتا وشەش هەزار دۆلار بۆ (423.890.000) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار زیاد بكات.