سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
چه‌ندین زانیاریى سه‌یرو سه‌مه‌ره سه‌باره‌ت به ناودارانى جیهان
11.02.2024
وێنەکان
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى لهئینگلیزیییهوه: والى عه‌لی
زۆرێک له‌که‌سایه‌تییه ناوداره‌کان سه‌ربارى لێهاتویى و شاکاره‌کانیان، رابردویهکى نائاساییان هه‌بووه یان شتگه‌لى سه‌رنجڕاکێش و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان ئه‌نجامداوه یان به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌کى په‌یوه‌ندیدارن به‌و که‌سایه‌تییانه.
ره‌نگه ئه‌م زانیارییه لێدانێک بێت بۆ ئه‌و مولحیدانهى بڕوایان به غه‌یبییات و خودا نیه.
مایکى وێڵش هونه‌رمه‌ندێکى دیارى ئه‌مه‌ریکى بوو. له 26-9-2011 له‌پۆستێکدا له تویته‌ر نوسی: "خه‌وم بینى که لهپشوى کۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو به جه‌ڵته‌ى دڵ له‌کاتى خه‌وتندا مردم. بۆیه پێویسته ئه‌مڕۆ وسیهتهکهم بنوسم"، پاش ئه‌م تویته، لهتویتێکى تردا نوسی: "راستکردنه‌وه، پێشوى کۆتایى هه‌فته‌ى داهاتوو نا، ئه‌وه‌ى دواى ئه‌و". فعله‌ن ئه‌وه بوو قسه‌و خه‌وه‌که‌ى راست ده‌رچوو و له 8-10-2011 به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه، له‌کاتى خه‌وتندا له‌ژورى میوانخانه‌یه‌ک له‌شارى شیکاگۆ، کۆچى دوایى کرد.
وارین به‌فیت که یه‌کێکه لهملیاردێرهکانى جیهان، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌ماناى که‌لیمه کاسب بووه. ئه‌م که‌سایه‌تییه ته‌نها به فرۆشتنى قوتوى کۆکاکۆلاو گۆڤار به‌شێوه‌ى ماڵ به ماڵ، هێنده پاره‌ى کۆکردووه‌ته‌وه، که له‌ته‌مه‌نى 14 ساڵیدا به‌شى کڕینى کێڵگه‌یه‌کى کردووه که روبه‌ره‌که‌ى نزیکه‌ى 162 هه‌زار مه‌تر دوجا بووه.
لیستى رۆشنبیره ناوداره‌کان چه‌ندین چهپلهریان تێدایه، له‌وانه: ئه‌لبێرت ئاینیشتاین، ئیسحاق نیوتن، چارلز داروین.
له‌ساڵى 1958 ئه‌کته‌رێکى بریتانى به‌ناوى گارس جۆنز، له‌گه‌رمه‌ى نواندنى لهشانۆگهرییهک که راسته‌وخۆ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه پهخشدهکراو به‌پێى سیناریۆکه ده‌بوایه جه‌ڵته‌ى دڵ لێیبدات، هه‌ر به‌ڕاستى و به‌بێ سوعبه‌ت جه‌ڵته‌ى دڵ لێیداو کۆچى دوایى کرد. هاوکارانى تر‌ى کاسته‌که به‌شێوه‌یه‌کى ئیرتیجالى له‌ده‌ورى مه‌رگه‌که‌ی، شانۆگه‌رییه‌که‌یان ته‌واوکرد.
کارڵ ویلهێڵم کیمیاگهرێکى سویدى لێهاتوو بوو به‌ڵام خویه‌کى قۆڕیشى هه‌بوو، ئه‌ویش تامکردنى سه‌رجه‌م ئه‌و مادده کیمیاییانه بوو که ده‌یدۆزینه‌وه. به‌هۆى ئه‌م خووه‌وه، له‌ساڵى 1786 له‌ئه‌نجامى به‌رکه‌وتنى به قوڕقوشم و ترشى هایدرۆفلۆریک و زه‌رنیخ و چه‌ند ژه‌هرێکى تر، کۆچى دوایى کرد.
جه‌نه‌ڕاڵێکى ئه‌مه‌ریکى هه‌بوو به‌ناوى جۆن سێجویک. له‌جه‌نگى ناوخۆى ئه‌مه‌ریکاداو به‌دیاریکراوى که‌مێک پاش ئه‌وه‌ى وتی: "ئه‌وان (هێزه‌کانى دوژمن) له‌م دورییه‌وه ناتوانن فیلێکیش بپێکن"، گوللـه‌ى نیشانشکێنێکى به‌رکه‌وت و به‌و هۆیه‌وه کوژرا.
جه‌یمس هێسڵدن، خاوه‌نى ئه‌و کۆمپانیایه‌ى سکۆتهرى دوتایه دروستده‌کات، له‌ساڵى 2010، له‌کاتێکدا یه‌کێک لهسکۆتهرهکانى لێده‌خوڕی، به‌ڕێکه‌وت که‌وته کهندهڵانێکهوهو به‌هۆى ئه‌وه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا.
پاش ئه‌وه‌ى داهێنه‌رى مه‌زان، لیۆناردۆ داڤێنشى کۆچیدوایى کرد، شا فرنسیسى یه‌که‌مى فه‌ره‌نسا تابلۆى مۆنالیزاى له حه‌مام توالێتهکهیهدا هه‌ڵواسی. سه‌یرى ئه‌و رێز‌و ئیحترامه!!!
له‌ساڵى 1911، کاتێک تابلۆى مۆنالیزا له‌مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر دزرا، یه‌کێک لهگومانلێکراوهکان پابلۆ پیکاسۆ بوو.
چارلى شین که یه‌کێکه لهئهکتهرهکانى هۆڵیوود، له‌ساڵى 2002 رایگه‌یاند، سێکسى له‌گه‌ڵ زیاتر له پێنج هه‌زار خانمدا کردووه. توانائهسپى راسته‌قینه ئائه‌مه‌یه!!!
ئه‌گه‌ر وابزانیت فیدڵ کاسترۆ له‌به‌ر شۆڕش و کارى سیاسی، کاتى قۆڕییاتى تایبه‌تى نه‌بووه، یان ئه‌وه‌نده شه‌ریف بووه که نه‌یکردووه، ئه‌وا دیاره گا به گوندا ده‌ناسیته‌وه. ئه‌م براده‌ره نه‌ک هه‌ر وا نه‌بووه، به‌ڵکو بێناموسێکى عه‌یاره 24 بووه له‌ڕوى ژیانى تایبه‌ته‌وه. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک که له‌ساڵى 2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت، کاسترۆ بۆ ماوه‌ى نزیکه‌ى 40 ساڵ، هه‌موو رۆژێک له‌گه‌ڵ لانیکه‌م دوو ژن‌دا خه‌وتووه. هه‌ندێ رۆژیش له‌کاتى نانى ئێواره‌دا دزه‌یکردووه بۆ سێیه‌م. سه‌رچاوه‌ى دزهکرپێکردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رپرسێکى پێشوى خودى کاسترۆ بووه.
جاک نیکڵسن که یه‌کێکه لهئهستێرهکانى هۆڵیوودو بێگومان زۆربه‌مان له‌فیلمدا بینیومانه، جارێکیان وتی، له‌و بڕوایه‌دایه له‌گه‌ڵ زیاتر له دوو هه‌زار خانمدا خه‌وتووه.
ئه‌کته‌رو کۆمیدیاکارى به‌ناوبانگ رۆبن ولیه‌مز له 11-8-2014، له‌ته‌مه‌نى 63 ساڵیدا، له‌ماڵه‌که‌ى خۆى له‌ویلایه‌تى کالیفۆرنیا خۆى کوشت. هاوسه‌ره‌که‌ى هۆکارى خۆکوشتنه‌که‌ى بۆ ململانێى له‌گه‌ڵ جۆرێک نه‌خۆشى خه‌ڵه‌فان، گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و کورسییه گهڕۆکهى له‌لایه‌ن فیزیازانى به‌ناوبانگى کۆچکردوو ستیفن هاوکینگهوه به‌کارده‌هێنرا، لهزیادکردنێکى ئاشکرادا به‌نزیکه‌ى چل ده‌فته‌ر دۆلار فرۆشرا. تێزى دکتۆراکهشى نزیکه‌ى 77 ده‌فته‌رى کرد.
نه‌چى بچى به فیلمى takenدا تێبکه‌ویت و وابزانیت پاڵه‌وانى فیلمه‌که، لیام نیسۆن شهقاوهیهو حساب بۆ یاسا ناکات و لێبورده‌و به‌خشنده نیه، چونکه وانیه. ئه‌م ئه‌کته‌ره پیاوێکى زۆر خێرخوازه. له‌ساڵى 2009 کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ى کۆچیدوایى کرد، لیام ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى به‌خشی. به‌هۆى دڵ و گورچیله‌و جگه‌رى خێزانى ئه‌م ئه‌کته‌ره‌وه، ئێستا سێ که‌س له‌ژیاندان.
ژماره‌یه‌کى زۆر قوربانیانى تێزابپێداکردن له‌سه‌ر خه‌رجى دامه‌زراوه‌ى میر چاره‌سه‌رده‌کرێن که له‌لایه‌ن ئه‌کته‌رى ناودارى هندستان شاروخانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. زۆربه‌مان ئه‌م زانیارییه نازانین، چونکه شاروخان به‌پێچه‌وانه‌ى زۆرێک لهخێرخوازهکانى تر هه‌رگیز قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌مه نه‌کردووه.
پرینس رۆجه‌رز نیڵسن هونه‌رمه‌ندێکى دیارى ئه‌مه‌ریکییه. ئه‌م براده‌ره کاتێک له‌ساڵى 2016 به‌بێ جێهێشتنى هیچ وه‌سیه‌تێک سه‌باره‌ت به خانوبه‌ره‌و موڵکه‌کانى که نرخه‌کانیان ده‌گیشته ده‌یان ملیۆن دۆلار، کۆچیدوایى کرد، له‌ماوه‌ى ته‌نها سێ هه‌فته‌ى پاش مردنیدا، نزیکه‌ى حه‌وت سه‌د که‌س په‌یدابوون که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌کرد زڕخوشک و زڕبراى رهحمهتین به‌و هیوایه‌ى سودمه‌ند بن لهخانوبهرهکانی. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى لێکه‌وته‌وه.
به‌ز ئه‌ڵدرین که دووه‌م که‌سه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا پێى ناوه‌ته سه‌ر مانگ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌و گه‌شته مێژوییه، قسه‌یه‌کى سه‌یرى کرد ئه‌ویش ئه‌وه بوو که وتى کاتێک له‌سه‌ر مانگ بووه، به‌و چاوه گه‌شانه‌ى خۆی، بونه‌وه‌رى ئاسمانى بینیوه. ئه‌م قسه‌یه‌ى بۆ ئاژانسى ناسا کرد‌و دواتریش خستیانه ژێر ئامێرى ئاشکراکردنى درۆ‌و زمانحاڵى ئامێره‌که‌ش وتی: به‌گه‌ردنم راست ئه‌کا (به‌ڵام به ئینگلیزی)!!!!
پێنج سه‌عات پێش ئه‌وه‌ى مایکڵ جا‌کسۆن کۆچیدوایى کرد، که‌سێک بابه‌تێکى له‌سه‌ر مردنى لهماڵپهڕى ویکیپێدیا نوسى به ورده‌کارییه‌کى له‌سه‌دا سه‌ده‌وه، به‌ڵام هیچ که‌سێک گوێى به‌مه نه‌داو وایانزانى نوسه‌ره‌که راده‌بوێرێت. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو که تائێستا هیچ شتێک سه‌باره‌ت به‌و که‌سه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که ئه‌و بابه‌ته‌ى نوسیوه.
بهڕهئى به‌نده‌ى موخڵیستان ئه‌و نوسه‌ره ئه‌گه‌ر جنۆکه نه‌بوبێت، ره‌نگه دکتۆره تایبه‌ته‌که‌ى بوبێت!!!!!
یه‌کێک له‌دیارترین که‌سایه‌تییه مێژوییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بینجامین فرانکڵینه. سه‌ربارى لێهاتوییهکهى هه‌ڵسوکه‌وت و بیروبۆچونى زۆر سه‌یریشى هه‌بووه. ئه‌م براده‌ره جارێک وتارێکى له‌سه‌ر تێ نوسیوه به‌ناوى "به شانازییه‌وه تڕلێده!".
ره‌نگه هه‌ندێک ئه‌م فه‌رمایشته‌یان به‌دڵ نه‌بێت، به‌ڵام پێموایه تاڕاده‌یه‌کى زۆر راسته. به‌گشتى خانمه بانئاساییه لێهاتووه‌کان روخساریان جوان نیه. به‌ڵام هێدى لامار (1914-2000) یه‌کێکه له‌و خانمه ده‌گمه‌نانه‌ى ئه‌و یاسایه نایانگرێته‌وه.
هێدى لامار، هێنده جوان بووه ته‌نانه‌ت جارێک نازناوى "جوانترین خانم له‌جیهان" ى لێنراوه. ئه‌م خوشکهدهره سه‌ربارى ئه‌و ناسک و نازدارى و جوانییه، بیرکاریزان بووه‌و داهێنه‌رى ته‌کنۆلۆجیاى بازدانى لهرهلهرئامێز بووه که بۆ بلوتوس و وایفاى به‌کارده‌هێنرێت. به‌ڵام بیرۆکه‌که‌ى ره‌تکرایه‌وه‌و خه‌ڵکى تر سودیان لێ بینی. ئه‌م خانمه به‌درێژایى ژیانى به‌و ئاواته‌وه بوو که خه‌ڵک له‌برى سهنجدانى له‌ش و لاره جوانه‌که‌ی، سه‌رنجى مێشکى بده‌ن.
دایکى کوێر بێ یاخوا! ئیسحاق نیوتن به‌و هه‌موو شان و شه‌وکه‌ته‌وه، به سینگڵى سه‌رى نایه‌وه‌و هه‌رگیز هاوسه‌رگیرى نه‌کردووه!!!
رۆماننوسى به‌ناوبانگى بریتانیا، رواڵد داڵ له 1916 له‌دایکبووه‌و له 1990 عومرى درێژى بۆ تۆ جێهێشتووه. له‌ته‌مه‌نى مناڵیدا، جارێک مامۆستایه‌کى له‌سه‌ر راپۆرتى قوتابخانه‌که‌ى ده‌نوسێت: "هه‌رگیز که‌سێکم نه‌بینیوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌م به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام شتێگهلێک بنوسێت که ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه بێت که ده‌بێت بینوسێت".
ده‌ڵێن له‌پشت هه‌موو پیاوێکى مه‌زنه‌وه، ژنێکى مه‌زن هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م وته‌یه بۆ نوسهرى به‌ناوبانگ ئێرنست هێمنگواى پێچه‌وانه بێت. له‌ساڵى 1922 هاوسه‌رى ئه‌م براده‌ره له‌کاتى گه‌شتێکیدا به شهمهندۆفێر له پاریسه‌وه بۆ سویسرا به‌مه‌به‌ستى بینینى هێمنگوای، جگه له‌دوان، سه‌رجه‌م دهسنوسهکانى ئه‌و پیاوه‌ى مه‌زنه‌ى ونکردو هه‌رگیز نه‌دۆزرانه‌وه.
له‌ساڵى 2013 ئه‌ستێره‌ى هۆڵیوود، جۆرج کلۆنی، به‌شێوه‌یه‌کى سوپرایز، 14 ملیۆن دۆلارى به‌خشى به 14 هاوڕێی. واته یه‌ک ملیۆنى ناسکى دا به هه‌ر یه‌کێکیان. ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌و که‌سانه بون که پێش به‌ناوبانگبونی، یارمه‌تییان دابوو. هه‌ندێک له‌م که‌سانه ژیانیان ته‌نها له‌سه‌ر موچه‌کانیان بوو. سه‌ربارى ئه‌و 14 ملیۆنه، کلۆنى 300 هه‌زار دۆلارى تریشى پێدان بۆ ئه‌وه‌ى باجى پێبده‌ن.
جاکى چان که زۆربه‌مان ته‌قلیدى عه‌ره‌بییه‌که ده‌که‌ینه‌وه‌و پێى ده‌ڵێین جاکى شان، پێش لهدایکبونیشى جیاواز بووه. کورد وته‌نى له‌ئوممه‌تى محه‌مه‌د نه‌چووه!!!. ئه‌م براده‌ره زیاتر له 12 مانگ له‌سکى دایکیدا ماوه‌ته‌وه.
چان که یه‌کێکه له‌دیارترین که‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته‌کانى جیهان، خیانه‌تى لههاوسهرهکهشى کردووه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ شاجوانى 1990ى کیشوه‌رى ئاسیادا هه‌بووه‌و دوگیانیشى کردووه‌و کچێکیشى لێ بووه. جاکى هه‌رچه‌نده دانى به‌وه‌دا ناوه که ناسکهپهیوهندییهکى له‌گه‌ڵدا هه‌بووه، به‌ڵام هه‌رگیز دانى به‌وه‌دا نه‌ناوه که ئه‌و کچه هى ئه‌و بێت.
جاکى بێناموسییهکى تریشى هه‌یه: پشتگیریکارێکى سه‌رسه‌ختى پارتى کۆمۆنیستى ده‌سه‌ڵاتداره له‌چین و پێیوایه دیموکراسى له تایوان، گه‌وره‌ترین نوکته‌یه لهجیهانداو له‌و بڕوایه‌شدایه که پێویسته هاوڵاتیانى چین له‌ڕێگه‌ى چاودێریکردنه‌وه کۆنتڕۆڵ بکرێن، ئه‌گینا چی‌یان بوێت ده‌یکه‌ن.
مارک واڵبێرگ ئه‌کته‌رێکى دیارى ئه‌مه‌ریکییه‌و حه‌تمه‌ن له‌فیلمه‌کاندا به‌خزمه‌ت زۆربه‌مان گه‌یشتووه. ئه‌میش یه‌کێکه لهبێناموسه جیهانییه‌کان!!!
ئه‌م براده‌ره به گه‌یشتنى به ته‌مه‌نى 13 ساڵى بووه‌ته ئاڵودهبویهکى کۆکاین که یه‌کێکه له‌مادده هۆشبه‌ره‌کان. تا ته‌مه‌نى 21 ساڵى 20 تا 25 تاوانى ئه‌نجامداوه. له‌ساڵى 1988، له‌ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا به‌بێ ئه‌وه‌ى بوروژێنرێت، به‌پاڵنه‌رى ره‌گه‌زپه‌رستى په‌لامارى خه‌ڵکى داوه‌و دوان لهپهلاماردراوهکانى کوێرکردووه. هه‌رچه‌نده له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاییدا به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ کوشتن، دادگاییکراوه به‌ڵام ته‌نها 45 رۆژ زیندانیکراوه.
له‌ته‌مه‌نى 21 ساڵیش‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ى بوروژێنرێت، لهپهلامارێکدا، شه‌ویلگه‌ى دراوسێیه‌کى شکاندووه.
مارتن لوته‌ر کینگ که به پاڵه‌وانێکى بوارى مافه مه‌ده‌نییه‌کان و کهڵهچالاکوانێکى بوارى دژهڕهگهزپهرستى ناسراوه‌و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا تیرۆرکرا، یه‌کێکى تره لهبێناموصه ناوداره‌کان. سه‌لمێنراوه که ئه‌م براده‌ره به‌شێکى زۆرى تێزى دکتۆراکه‌ى دزیوه.
زانکۆى بۆستن له ئه‌مه‌ریکا که تێیدا کینگ بڕوانامه‌ى دکتۆراکه‌ى له‌بوارى ئاینزانیى رێکخراودا به‌ده‌ستهێناوه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر تێزه‌که‌ى کینگ ئه‌نجامداوه‌و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که کاکه‌ڕه‌ش زۆربه‌ى به‌شه‌کانى تێزه‌که‌ى له‌چه‌ند نوسه‌رێکى جیاوازى تر دزیوه که له‌باره‌ى هه‌مان بابه‌ته‌وه نوسیویانه. به‌ینى خۆمان بێ زۆرێک لهتێزهکانى ئێستاى خۆشمان هه‌ر دزراون!
کاکه‌ڕه‌ش که به جوانهمهرگى عومرى درێژى بۆ تۆ جێهێشتووه، چه‌ندین شتى تریشى هه‌یه: به‌درێژایى ژیانه کورته‌که‌ى په‌یوه‌ندى رۆمانسیى له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێکى ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌که‌ى هه‌بووه.
· له‌ئاوى خوێ مه‌ترسه، له‌ئاوى مه‌نگ بترسه. ئه‌مه بۆ کورد‌و هندییه‌کانیش ته‌واوه!!!
غاندى که به یه‌کێک لهپهپولهو ئاشتیخوازه‌کانى جیهان ناسراوه‌و هه‌ر که سه‌یرى ده‌که‌یت ده‌ڵێیت ماشه‌ڵڵا له‌و به‌رائه‌ته!!!، یه‌کێک بووه لهبێناموصه ناوداره‌کان.
ئه‌م براده‌ره له‌و ژیاننامهیهى خۆى که به‌ده‌ستى شه‌ریفى خۆى نوسیویه‌تی، دانى به‌وه‌دا ناوه که له‌سه‌رده‌مى گه‌نجێتیدا له‌ژنه‌که‌ى داوه‌و نوقمى چێژوه‌رگرتنى جه‌سته‌یى و سێکسى بووه‌و دڵپیس بووه‌و وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا کردووه‌و خۆشه‌ویستییه‌که‌ى راسته‌قینه نه‌بووه.
کوره جاهێشتا چیت دیوه!!!
زۆر به‌توندى بنه‌ماکانى پهیڕهوکردووهو نه‌یهێشتووه خه‌ڵک منداڵه‌کانیان بکوتن له‌دژى نه‌خۆشیى ئاوڵه. له‌ئه‌نجامى ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌منداڵان مردون.
هه‌ر لهژیاننهمهکهیدا ده‌شڵێت، له‌ته‌مه‌نى پیریشدا له‌گه‌ڵ دوو کچى روتى ته‌مه‌ن 18 ساڵدا خه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ى تواناى خۆى تاقیبکاته‌وه!!! (تۆ سه‌یرى ئه‌و ئاله‌نگارییه!، ئه‌ى بێناموص،!!!!!). له‌کاتى نه‌خۆشکه‌وتنى ژنهکهشیدا نه‌یهێشتووه دکتۆر ده‌رمانى پهنسلینى پێبدات و به‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه، ژنه‌که‌ى مردووه.
لۆرا بوش، هاوسه‌رى جۆرج بوشى کوێ که سه‌رۆکى پێشوترى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه، له‌ساڵى 1963، که ئه‌و کاته ته‌مه‌نى 17 ساڵ بوو، له‌کاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێلدا تابلۆى وه‌ستانى تێپه‌ڕاندو خۆى کێشا به ئۆتۆمبێلێکى تردا. له‌ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدانى کوڕێکى لێکه‌وته‌وه که کۆنهکهپڵى خۆى بوو و یاریزانێکى خوێندنگه‌یه‌کى دواناوه‌ندى بوو. ئه‌م خانمه له‌ڕابردودا به ئۆتۆمبێل لێخوڕین بهبێباکى ، ناسراوه.
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 34هه‌م/ زانیاریى ژماره 271 بۆ 301
بابەتی هاوشێوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی