سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
چه‌ندین زانیاریى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌رباره‌ى ژاپۆن
13.02.2024
وێنەکان
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئینگلیزییه‌وه: والى عه‌لی
ژاپۆن که یابانیشى پێده‌ووترێت، یه‌کێکه لهپێشکهوتوترین وڵاته‌کانى جیهان. ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌م وڵاته.
زانا یابانییه‌کان سهلاجهیهکیان داهێناوه که ته‌نها کاتێک ده‌رگاکه‌ى ده‌کرێته‌وه، که زه‌رده‌خه‌نه‌ى بۆ بکه‌یت.
له‌یابانه حه‌یاته‌که لێکردنه‌وه‌ى توێکڵى ترێ واته پاککردنى پێش خواردن، شتێکى زۆر باوه چونکه له‌ناو براده‌رانى ئه‌بو توێتا تێگه‌یشتنێک هه‌یه که گوایه توێکڵى ئه‌م میوه پیس و تاڵه یان یه‌کێکیانه.
له‌ساڵه‌کانى 1980کاندا ده‌رهێنه‌رێکى یابانى زنیجیره‌یه‌ک فیلمى ترسناکى خوێناوى بڵاوکرده‌وه که هێنده له‌ڕاستى ده‌چوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا کراو ناچارکرا بیسه‌لمێنێت له‌فیلمه‌کانیدا هیچ که‌سێک به‌ڕاستى نه‌کوژراوه.
باشترین خواردنى ته‌ندروستى لێنراو له‌جیهاندا، هندى و تایلاندى و یابانى و چینى و مه‌کسیکى و یۆنانییه.
ئه‌م وڵاته له‌دۆزینه‌وه‌ى شتى ونبوو، زۆر سه‌رکه‌وتووه. ته‌نها له‌ساڵى 2018، 130 هه‌زار مۆبایلى ونبوو که ده‌کاته له‌سه‌دا 83ى مۆبایله ونبووه‌کانى وڵاته‌که، دۆزیوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕاندویه‌تییه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
له‌ساڵى 2010 ته‌رمى وشکبووهوهى پیاوێکى ژاپۆنى به‌ناوى سۆجین کاتۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه، له‌جێگه‌ى خه‌وتنه‌که‌ى خۆى دۆزرایه‌وه. لێکۆڵه‌ران پێیانوابوو به‌ته‌مه‌نترین که‌سى تۆکیۆیه، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که وانیه‌و له‌ڕاستیدا له‌ساڵى 1978ه‌وه کۆچیدوایى کردووه.
گه‌وره‌ترین قاڵبى ئاڵتون له‌جیهاندا کێشه‌که‌ى 250 کیلۆگرام واته چاره‌که تۆنێکهو ئێستا لهمۆزهخانهیهکى یابانه.
له‌م وڵاته قه‌ڵه‌وبون کارێکى نایاساییه. هه‌موو پیاوێکى ته‌مه‌ن سه‌روو 40 ساڵ، پێویسته که‌مه‌رى نه‌گاته 80سم و هى خانمانیش نابێت بگاته 90سم.
یابانییه‌کان چاویان بچوکه به‌ڵام به‌ڕاستى عه‌قڵیان گه‌وره‌یه. له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى جیهانى دووه‌م کۆتاییهاتووه، ئه‌و وڵاته زیاتر له 50 جار به به‌یاننامه‌ى ره‌سمى داواى لێبوردنى کردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره تاوانکارییانهى له‌کاتى جه‌نگه‌که‌دا ئه‌نجامیداون.
له‌م وڵاته وشه‌یه‌ک هه‌یه به‌ناوى (باکوشان) که به‌ماناى کچێک دێت که له‌دواوه جوان بێت به‌ڵام له‌پێشه‌وه ناشرین بێت.
بێگومان ئێمه‌ى کورد ناتوانین له توێتاو توشیبا مونافه‌سه‌ى یابان بکه‌ین، به‌ڵام پێموایه له باکوشاندا ده‌توانین!
زنجیرهڕێستۆرانتى ماکدۆناڵد له هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن، سیاسه‌تێکیان هه‌یه به‌ناوى (ده‌رگاکان هه‌میشه کراوه‌ن). ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ژارن و شوێنیان نیه تێیدا بژین، سود له‌م سیاسه‌ته وه‌رده‌گرن و له‌و رێستۆرانتانهدا ده‌ژین. هه‌ربه‌هۆى ئه‌مه‌شه‌وه به‌و جۆره رێستۆرانتانهى ماکدۆناڵد ده‌ووترێت ماکریفیوجى واته ماکپهنابهر.
زانایانى ئه‌م وڵاته توانیویانه به‌سه‌رکه‌وتویى ئامێرێک دابهێنن که له‌توانایدایه کتومت خه‌وه‌کانت به‌شێوه‌ى گرته‌ى ڤیدیۆ لێبداته‌وه.
پاسپۆرتى ژاپۆن یه‌کێکه له‌به‌هێزترین پاسپۆرته‌کان له‌جیهاندا.
لاله، هه‌روه‌ها خاڵه، له‌هه‌ندێک شوێنى ئه‌م کوردستانه ئیشقۆڕهى خۆمان به که‌سێک ده‌ووترێت که درۆ‌و فشه‌ى زۆرى لابێت، به‌ڵام له یابان زۆر جیاوازه. له‌وێ پهنگوینێکى ماڵى هه‌یه به‌ناوى لاله. ئه‌م په‌نگوینه رۆژانه به‌ته‌نها خۆى به کیسێکهوه ده‌ڕوات بۆ بازاڕ‌و ماسى ده‌کڕێت و هه‌ر خۆشى به‌ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
ته‌نها له‌سه‌دا 11ى یابانییه‌کان ده‌یانه‌وێت جه‌نگ بۆ وڵاته‌که‌یان بکه‌ن، ئه‌م رێژه‌یه‌ش که‌مترینه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا. له مه‌غریب و فیجى رێژه‌که له‌سه‌دا 94ه.
بێگومان ئه‌مه ماناى ئه‌وه نیه که یابانییه‌کان وڵاته‌که‌یان خۆشناوێت، چونکه ئه‌گه‌ر وابوایه، ئه‌وا توێتاو توشیبایان نه‌ده‌بوو و وڵاته‌که‌یان هێنده خۆش و پێشکه‌وتوو نه‌ده‌بوو، به‌ڵکو ماناى ئه‌وه‌یه دژى خوێنڕشتنن. له‌به‌رامبه‌ردا مه‌غریب و فیجى سه‌یریان که چه‌نده دواکه‌وتون به به‌راورد به یابان.
لهکلتورى ئه‌م وڵاته‌دا، سه‌رتاشین شێوازێکى باوه بۆ ده‌ربڕینى پۆزشهێنانهوهى ئاشکرا یان داننانه به شکستهێنان. بهواتهیهکى تر له‌وێ ئه‌گه‌ر که‌سێکت بینى سه‌رى تاشیبوو، ئه‌وه حه‌تمه‌ن بێعهیهبییهکى کردووه یان له‌شتێکدا شکستى هێناوه.
به‌ڕاستى یابان ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووه خه‌ریکه ناخۆشى ئه‌کات!. ئه‌و وڵاته سیسته‌مێکى شه‌مه‌ندۆفێرى هه‌یه به‌ناوى سیسته‌مى شه‌مه‌ندۆفێرى گوللـهیی. ئه‌م سیسته‌مه تۆڕێک ئامێرى هه‌ستیارى زهمینلهرزهپێوى پێوه به‌ستراوه. له 11-3-2011 یه‌کێک لهزهمینلهرزهپێوهکان 12 چرکه پێش رودانى زهمینلهرزهیهکى نزیکه‌ى نۆ پله‌یی، کهشفیکردو ئاماژه‌ى وه‌ستانى نارد بۆ 33 شه‌مه‌ندۆفێرى تۆڕه‌که. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها یه‌کێک له‌و شهمهندۆفێرانه لههێڵهکهى خۆى لایدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یان بوو که وه‌ک تاقیکردنه‌وه ده‌ڕۆشت و سه‌رنشینى تێدا نه‌بوو.
کۆمپانیایه‌کى یابانى هه‌یه که شه‌ش رۆژ پشوى زیاتر ده‌دات به‌و کارمه‌ندانه‌ى جگه‌ره ناکێشن، وه‌ک قه‌ره‌بویه‌ک بۆ ئه‌و کاته‌ى که کارمه‌نده جگهرهکێشهکانى له‌کاتى کورتهپشوى جگهرهکێشانهکانیاندا به‌سه‌ریده‌به‌ن.
له‌ساڵى 1923 زهمینلهرزهیهکى به‌هێز ژاپۆنى هه‌ژاندو له‌ئه‌نجامدا گێژهڵوکهیهکى ئاگرینى دروستکرد که بووه‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ته‌نها چاره‌کێکدا 38 هه‌زار که‌س بسوتێنێت و بیانکات به خۆڵه‌مێش. ناوچه کاره‌ساتباره‌که هێنده گه‌رم بوو که قاچى خه‌ڵک لکا به قیرى تواوه‌ى شه‌قامه‌کانه‌وه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌وه نه‌یانتوانى رابکه‌ن.
ژاپۆن خانه‌ى بهساڵاچونیان هه‌یه بۆ سه‌گى به‌ته‌مه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ ئه‌و خۆشه‌ویستى و چاودێریییه پێویستهیان پێبدرێت که لهکۆتاساڵهکانى ژیانیان پێویستییانه.
به‌پێى کلتورى ئه‌م وڵاته، ئه‌و خه‌وه‌ى له‌شه‌وى 1-1دا ده‌یبینیت، پێشبینى ئه‌وه ده‌کات که ئاخۆ له‌و ساڵه‌دا به‌ختت باش ده‌بێت یان خراپ.
ئیش هه‌ر له‌خۆى جوانه ئه‌بو توێتا!!!. سه‌رنشینانى فڕۆکه‌ى گه‌شتى ئێن ئه‌یچ 106 له 1-1-2019 گه‌شته‌که‌یان له‌یابانه‌وه ده‌ستیپێکردو له‌ساڵى 2018 له‌ئه‌مه‌ریکا نیشتنه‌وه!!!
ره‌نگه بپرسیت چۆن؟ منیش ده‌ڵێم چاک!
له‌ساڵى 1968، له‌م وڵاته، تاوانکارێک که به‌درۆ خۆى کردبوو به پۆلیسێکى ماتۆڕسوار، ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربه بانکێک که به پاره‌ى ئه‌مڕۆ ده ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریکى تێدا ده‌بێت، ده‌وه‌ستێنێت و بهشۆفێرهکهى ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌وقیتکراوه بۆ ته‌قینه‌وه‌و تۆزێکى تر ده‌ته‌قێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ى شۆفێره‌که له‌سه‌یاره‌که دێته خواره‌وه، کابراى تاوانکار زۆر به‌ئاسانى سه‌یاره‌که لێده‌خوڕێت و هه‌ڵدێت. تا ئاماده‌کردنى ئه‌م زانیارییه، نه تاوانکارهکهو نهپارهکهش نه‌دۆزاوه‌ته‌وه.
جارى وا هه‌یه کاتێک لاى براده‌رێکت ده‌ڵێیت فڵانهکهسى خزمم له‌و کۆمپانیایه ته‌باخه، ره‌نگه براده‌ره‌که ناسکهزهردهخهنهیهک بکات و بهناسکهگاڵتهکردنێکهوه بڵێت: ته‌باخى چه‌ند پڵیتهییه؟ ئه‌ى هى نه‌وته یان غازه؟!!! له‌ڕاستیدا ئه‌و وشه‌ى شێفه که زۆرجار هه‌ندێک براده‌ر ده‌یڵێن، ته‌قریبه‌ن هه‌ر تهباخهکهیه به‌س تۆزێک خۆى موسه‌قه‌ف کردووه. شێف تۆزێک لهتهباخ پێشکه‌وتووترو پیشهییتره، ئه‌گینا هه‌ر تهباخهکهیه. له‌م وڵاته بون به شێفى سوشى که خواردنێکى باوى ژاپۆنه، بیست ساڵ خوێندنى پێویسته، به‌ڵام بون به پزیشک هێنده‌ى ناوێت.
له‌م وڵاته زیاتر له 65 هه‌زار که‌س هه‌ن که ته‌مه‌نیان 100 ساڵ و سه‌روو سه‌د ساڵه. ئه‌مه له یابان، به‌ڵام پێموایه لاى خۆمان ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان ده‌گاته سه‌د، له‌سه‌د که‌س تێناپه‌ڕێت. بۆ؟ چونکه لاى خۆمان پیاو هه‌روه‌ها ژنیش که ته‌مه‌نى گه‌یشته 80 ده‌بێته مه‌سخه‌ره‌ى بوک و زاوا‌و خۆى ببڕێ و خۆى بکوژێ له نه‌وه‌د ساڵیدا عومرى درێژیان بۆ جێده‌هێڵێت!!!
له‌م وڵاته هه‌موو ساڵێک سه‌د هه‌زار که‌س بێسه‌روشوێن ده‌بن. پاڵنه‌رى بێسهرو وشوێن بونى زۆرێک له‌م که‌سانه، "پاراستنى که‌رامه‌تیانه" پاش جیابونه‌وه لههاوژینهکانیان یان له‌ده‌ستدانى کار یان که‌وتن له‌تاقیکردنه‌وه یان نه‌توانینى دانه‌وه‌ى قه‌رز.
له‌یابان، دوو لۆگۆى تایبه‌تى ئۆتۆمبێل هه‌یه به‌ناوى شۆشینشاو فوکوشی. یه‌که‌میان ره‌نگى زه‌ردو سه‌وزه‌و پێویسته هه‌موو شۆفێره تازه‌کان بۆ ماوه‌ى ساڵێک بیکه‌ن به سه‌یاره‌کانیانه‌وه. دووه‌میش واته فوکوشییهکه ره‌نگى پرته‌قاڵى و زه‌رده‌و ده‌بێت شۆفێره پیره‌کان بیده‌ن لهسهیارهکانیان. به‌هۆى ئه‌م دوو لۆگۆوه شۆفێران هه‌ر له‌دووره‌وه حهزهردهکهن و ده‌زانن شۆفێره‌که‌ى ده‌وروبه‌ریان تازه‌یه‌و ئه‌زمونى نیه یان هێنده به‌ساڵاچووه که ره‌نگه په‌نێک بدات.
زیندانیانى حوکمدراو به له‌سێداره‌دان له یابان، واده‌ى جێبه‌جێکردنى له‌سێداره‌دانه‌که‌یان پێناووترێت. بۆیه ئه‌و جۆره زیندانیکراوانه هه‌موو رۆژێک که هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستده‌بێت که ره‌نگه ئه‌مه کۆتا رۆژیان بێت.
ئه‌گه‌رى کوژرانى که‌سێک له یابان به ده‌مانچه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌گه‌رى کوژرانى که‌سێکى ئه‌مه‌ریکایه به هه‌وره‌بروسکه.
جارێک کارمه‌ندانى باخچه‌یه‌کى ئاژه‌ڵان له یابان، پاش به‌سه‌ربردنى چوار ساڵ له‌هه‌وڵدان بۆ جوتپێکردنى دوو که‌متیار، بۆیان ده‌رکه‌وت که هه‌ردوکیان نێرن.
له‌جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا، ژماره‌ى ئه‌و چینییانهى له‌و جه‌نگه‌دا به‌ده‌ستى یابانییه‌کان کوژران، له‌و جوله‌کانه زیاتر بوون که به‌ده‌ستى ئه‌ڵمانه نازییه‌کان کوژران. سه‌د ره‌حمه‌ت له‌پێشینانمان که فه‌رمویان زۆربه‌ى زینده‌وه‌ران گۆشتخۆرن به‌س ته‌نها گورگ به‌دناوه!!!
مردن به‌هۆى ماندووبون له‌سه‌رکارو کارى زیاده، هێنده باوه له یابان، زاراوه‌یه‌کى تایبه‌تیان بۆ داناوه که ئه‌ویش کارۆشییه. هه‌رچه‌نده ره‌نگه نیسان و تویوتا به‌رهه‌مى ئه‌و ماندوبونه مه‌ترسیداره بێت به‌ڵام نه ئه‌و جۆره ماندوبونه‌ى ئه‌وان باشه نه تهممهڵییهکهى لاى خۆمان.
خه‌ڵکى تۆکیۆى پایته‌ختى یابان، پاش سێ سه‌عات زانییان که هێرۆشیما به چه‌کى ئه‌تۆمى لێیدراوه.
جارێک کارته‌ر، سه‌رۆکى پێشوترى ئه‌مه‌ریکا له‌میانه‌ى وتارێکدا بۆ کۆمه‌ڵێک هاوڵاتى ژاپۆن، نوکته‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه. له‌ئه‌نجامدا یابانییه‌کان ده‌پچڕێن له‌پێکه‌نیندا. سه‌رۆک زۆر به‌مه سه‌رسام ده‌بێت که چۆن وه‌رگێڕه‌که توانیویه‌تى هێنده جوان نوکته‌که بتهرجهمێنێت بۆ یابانى که به‌و شێوه‌یه بیانهێنێته پێکه‌نین. به‌ڵام وه‌رگێڕه‌که دانى به‌وه‌دا نا که نوکتهکهى نهتهرجهماندووه به‌ڵکو به یابانى وتویه‌تی: "سه‌رۆک کارته‌ر چیرۆکێکى هه‌زه‌لى گێـڕایهوه، پێویسته هه‌موتان پێبکه‌نن" .
جۆرێک لهبیبهر هه‌یه که له‌یابان به‌رهه‌مدێت. زۆر عه‌جیب و غه‌ریب و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه. له‌هه‌موو ده دانه‌یه‌کیان ته‌نها یه‌کێکیان تونه. هیچ رێگه‌یه‌کیش نیه بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى لێوى شه‌ریفت به‌ر لێوى بکه‌وێت، بزانرێت تونه‌که کامیانه.
له یابان، قوتوى بیره به‌شێوازى برایڵ له‌سه‌ریان نوسراوه بۆ ئه‌وه‌ى که‌سانى نابینا له‌خواردنه‌وه نه‌رمه‌کانى تر، جیایان بکه‌نه‌وه.
له‌م وڵاته ئاگرێک هه‌یه به‌ناوى کڵپه‌ى ئاشتیى هێرۆشیما. له‌ساڵى 1964ه‌وه که ئه‌م ئاگره هه‌ڵکراوه تائێستا به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وامیش ناکوژێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ى گۆى زه‌وى به‌ته‌واوه‌تى لهبۆمبى ئه‌تۆمى پاکده‌کرێته‌وه‌و ئه‌م هه‌ساره‌یه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى وێرانکارى به‌چه‌کى ئه‌تۆمى له‌سه‌ر نامێنێت. خه‌ونێکى زۆر جوانه هه‌رچه‌نده هاتنه‌دى زۆر زه‌حمه‌ته له‌سایه‌ى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ههڵۆیانهى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى وڵاته زلهێزه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له‌یابان خه‌ڵک ئیمزایان نیه، له‌برى ئه‌وه جۆره پولێک به‌کارده‌هێنن که پێى ده‌ووترێت هانکۆ. هه‌ر تاکێکى ئه‌و وڵاته یه‌کێک له‌و پوله‌ى هه‌یه.
له‌ناو منداڵانى یاباندا یارییه‌کى باو هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له‌کاتێکدا ئاگایان له‌خۆیان نه‌بێ، منداڵ ده‌چێت ده‌ستده‌کات به هینیانا. ئه‌م یارییه پێى ده‌ووترێت کانچۆ. جابۆیه بۆیه ره‌نگه له‌جێى خۆیدا بێت گه‌ر بڵێین ئه‌گه‌ر چون بۆ ئه‌م وڵاته، ئه‌وا ئاگاتان لههینتان بێت!!!
گه‌وره‌ترین سه‌ندیکاى تاوانکارى رێکخراو له‌یابان که ناوى یاکوزایه، له‌کاتى هه‌ردوو زه‌مینله‌رزه‌که‌ى 1995و 2011ى ئه‌و وڵاته، خۆراک و ئاو‌و دایبى و به‌تانى و هتد...ى بۆ لێقه‌وماوان دابینکرد. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو که خێرایى ئه‌مان بۆ به‌هاناوه‌چونى لێقه‌وماوان لهخێرایى حکومه‌ت زیاتر بوو به‌و هه‌موو شان و شهوکهوتهوه!!!
له‌م وڵاته هه‌رکه‌سێک ته‌مه‌نى بگاته سه‌د ساڵ، سه‌رۆک وه‌زیران کوپێکى زیوى بۆ ده‌نێرێت به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایکبونى سه‌د ساڵه‌یه‌وه. به‌ڵام زیادبونى ژماره‌ى ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن 100 ساڵییانه، ساڵ له‌دواى ساڵ، به‌شێوه‌یه‌ک که له 2016 گه‌یشته 32 هه‌زار که‌س، حکومه‌تى ناچارکرد کوپى هه‌رزانتریان بۆ دروستبکات.
یابانییه‌کان ده‌فه‌رمون: مرۆڤ سێ رووى هه‌یه. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که پیشانى خه‌ڵک به‌گشتى ده‌دات، دووه‌میان ئه‌وه‌یه که پیشانى هاوڕێى نزیک و خێزانه‌که‌ى خۆى ده‌دات. سێیه‌میشیان ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز پیشانى که‌سى نادات. ئه‌مه‌ى سێیه‌میان راستترین رووه. وته‌یه‌کى زۆر جوانه، به‌ڵام پێموایه کوردى ئیشقۆێ لانیکه‌م رویه‌کى زیاترى هه‌یه. چونکه کورده حه‌یاته‌که ئه‌و رووه‌ى که پیشانى هاوڕێ نزیکه‌کانى ده‌دات، جیاوازه له‌و رووه‌ى پیشانى خێزانه‌که‌ى ده‌دات. بۆ نمونه ده‌کرێ له‌لاى هاوڕێ نزیکه‌کانى زۆر شه‌ریف و هێمن بێت به‌ڵام بۆ خێزانه‌که‌ى زۆر توند‌و دڵڕه‌ق و ته‌بیعه‌ت قه‌ڵب و قۆێ بێت.
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 34هه‌م/ زانیاریى ژماره 1205 بۆ 1250
بابەتی هاوشێوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی