سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به یۆنان
13.02.2024
وێنەکان
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئینگلیزییه‌وه: والى عه‌لی
یۆنان یه‌کێکه له‌وڵاته ئه‌وروپییه دێرینه‌کان و دراوسێى تورکیایه که وڵاتێکى کیشورهى ئاسیایه‌و رێڕه‌وێکى باوه بۆ رۆیشتنى خه‌ڵکانى چه‌ند کیشوه‌رێکى تر به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ندین زانیاریى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌و وڵاته.
تۆ ته‌ماشا ئه‌م حهیتهرهحونهیهى له یۆنان ده‌کرێت!!!
له‌و وڵاته کاتێک که‌سێک عومرى درێژى بۆ تۆ جێدێڵێت، به‌خاک ده‌سپێردرێت چونکێکوم کڵێسه‌ى ئۆرسۆدۆکسى یۆنان سوتانى ته‌رمى حه‌رامکردووه. به‌ڵام پاش پێنج ساڵ له‌ناشتنی، روفاتهکهى لهگۆێ دهردههێنرێتهوهو سه‌ره‌تا ئێسکه‌کان به بیره ده‌شۆردرێن و پاشان له‌ژورى تایبه‌ت به روفاتى مردوان داده‌نرێن. هۆکارى ئه‌مه‌ش سوککردنى بارگرانییه له‌سه‌ر خاکى گۆڕستانه‌کان که که‌مه له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ر خاڵێکى یۆنان بگریت، دورییهکهى له‌ناوچه‌ى ئاوییه‌وه 85 میل تێناپه‌ڕێنێت. درێژیى که‌ناره‌کانى ئه‌م وڵاته نزیکه‌ى نۆ هه‌زار میله، به‌وه‌ش کردویه‌تى به خاوه‌نى ده‌یه‌م درێژترین که‌نار له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
سه‌ربازانى یۆنانى دێرین، سێتێک قه‌ڵغانى برۆنزییان له‌به‌رده‌کرد که کێشه‌که‌ى نزیکه‌ى 35 کیلۆگرام ده‌بوو.
ره‌نگه یۆنانییه‌کانیش به‌و هه‌موو شان و شه‌وکه‌ته‌وه، ناسکهکهرێتییهکیان تێدا بێت. کاتێک که‌سێک وه‌سفى که‌سێکى یۆنانى ده‌کات، ئه‌و که‌سه به لچولێوێکى داخراوه‌وه، پیفێکى تێکه‌ڵ به هه‌ناسه‌دان ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ى بڵێى تفدهکات. مه‌به‌ست له‌م پفه، لاى ئه‌وان بریتییه له‌پاراستنى وهسفکراوهکه له‌چاوى شه‌یتان. باشه کاکه!!!
شاعیرێکى گه‌وره‌ى بریتانى هه‌یه به‌ناوى لۆرد بایرۆن که له‌ساڵى 1788 له‌دایکبووه‌و له 1824 کۆچیدوایى کردووه. ئه‌م براده‌ره ئه‌وه‌نده شه‌یداى یۆنانییه‌کان بووه، که له‌وڵاته‌که‌ى خۆیه‌وه گه‌شتیکردووه بۆ یۆنان بۆ ئه‌وه‌ى له‌دژى تورکه‌کان، به‌شدارى جه‌نگى سه‌ربه‌خۆیى یۆنان بکات. لۆرد توشى تا ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه له‌ته‌مه‌نى 36 ساڵیدا، هه‌ر بهجوانهمهرگى عومرى درێژى بۆ تۆ جێهێشتووه. به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ یۆنانییه‌کانیش زۆر وه‌فادارو پیاون به‌ماناى کهلیمهو هه‌رچه‌نده ئه‌م براده‌ره یۆنانى نه‌بووه، به‌ڵام به پاڵه‌وانێکى نیشتمانى داده‌نێن.
دراخما که دراوى پێشوى یۆنان بوو، ته‌مه‌نى دوو هه‌زارو 650 ساڵى ناسک بوو و کۆنترین دراو بوو له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا. به‌ڵام له‌ساڵى 2002 ئه‌م دراوه گۆڕدرا به یۆرۆ.
ئاڵاى یۆنان پێکهاتووه له نۆ شریتى ئاسۆیى شین و سپى و خاچێکیش له‌به‌شى سه‌ره‌وه‌ى گۆشه‌ى چه‌پ. به قسه‌ى هه‌ندێک له‌زانایان، نۆ شریته‌که ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و نۆ بڕگه‌یه‌ى دروشمى یۆنانى پێکهێناوه که ده‌ڵێت، ئازادى یان مردن. ره‌نگى شینه‌که‌ش گوزارشت له‌ئاسمان و ده‌ریاى یۆنان ده‌کات. سپییه‌که‌ش ئاماژه‌یه بۆ پاکیى خه‌بات له‌پێناو ئازادی‌دا. خاچه‌که‌ش ئاماژه‌یه بۆ خاچى کلاسیکیى ئاینزاى ئۆرسۆدۆکسى یۆنانییه‌کان.
یۆنانییه‌کان هه‌موو جارێک له‌کاتى یارییه ئۆڵۆمپییه‌کاندا سه‌د گا ده‌که‌نه قوربانى بۆ زیوس که گه‌وره‌ترین خواوهندیانه.
یۆنان له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که رێژه‌ى ته‌ڵاق تێیاندا که‌مترینه. به‌ڵام له‌ڕوى رێژه‌ى له‌باربردنه‌وه، له‌لوتکه‌دایه.
له‌کۆى رۆژکانى ساڵ، یۆنان زیاتر له 250 رۆژى چێژ لهخۆرهتاو ده‌بینێت، یان ده‌توانین بێژین له‌ساڵه‌که‌دا سێ هه‌زار سه‌عاتى خۆره‌تاوه.
به‌پێچه‌وانه‌ى ئێمه‌مانانه‌وه، یۆنانییه‌کان ناچن بچن به شێوازى ده‌ستى کراوه، سڵاو له‌یه‌کتر بکه‌ن، چونکه ئه‌و شێوازه‌ی که سڵاوبکهیت و په‌نجه‌کانت درێژبوبن و کراوه بن، لاى ئه‌وان به سوکایه‌تیکردن داده‌نرێت. ئه‌مان کاتێک سڵاودهکهن، له‌پى ده‌ستیان داخراوه.
زمانى یۆنانى زیاتر له سێ هه‌زار ساڵه قسه‌ى پێده‌کرێت، ئه‌مه‌ش کردویه‌تى به یه‌کێک له‌کۆنترین زمانه‌کان له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا.
ئه‌م یۆنانییانه، هه‌ر له‌کۆنه‌وه ئه‌وه‌نده موسه‌قه‌ف بون ناخۆشییان کردووه!. لهدهوروبهرى ساڵى 500ى پێشزایینه‌وه، واته زیاتر له 2520 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، یه‌که‌م پرۆسه‌ى پاککردنه‌وه‌ى شاره‌وانییان رێکخستووه.
یۆنان یه‌کێک له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته‌کانى ئه‌وروپایه له‌ڕوى بونى فره‌جۆریى زینده‌وه‌ره کێوییه‌کانه‌وه. 116 جۆر زینده‌وه‌رى مهمکدارو 18 جۆر زینده‌وه‌رى وشکاوى و 15 جۆر خشۆک و 240 جۆر باڵنده‌و 107 جۆر ماسى تێدایه. ئه‌گه‌ر بڕواش ناکه‌ن، بچن بیژمێرن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو به‌ڵێن بێت بیسڕمه‌وه!!!!
سوڕى ژیانى خانمانى یۆنانى دێرین، ته‌نها 36 ساڵ بووه‌و هى پیاوانیش ته‌نها 45 ساڵى ناسک بووه. سه‌باره‌ت به مناڵانیشیان، ته‌نها نیوه‌یان قۆناغى ساواییان تێپهڕاندووهو نه‌مردون. به‌ڵام له‌ئێستادا سوڕى ژیانى خانمانى یۆنان 82 ساڵه‌و هى پیاوانیش 77 ساڵه. له‌ڕوى سوڕى ژیانى خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه، یۆنان پله‌ى 26هه‌مى له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى جیهان گرتووه له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ریکاى ئیشقۆێ به‌و هه‌موو شان و شه‌وکه‌ته‌وه پله‌ى 49ى گرتووه.
له‌و یۆنانهى لاى خۆمان، پۆلیس رێپێدراوه به ده‌ستگیرکردنى هه‌رکه‌سێک که گومانى بونى ڤایرۆسى ئه‌یچ ئاى ڤى که هۆکاره بۆ توشبون به ئایدز، لێبکرێت. هه‌روه‌ها رێپێدراوه به ناچارکردنى خه‌ڵک به پشکنینى تایبه‌ت به‌و ڤایرۆسه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ى ناوى هه‌ڵگرانى ئه‌یچ ئاى ڤى و ده‌رکردنیان له‌ماڵه‌کانیان.
هه‌موو ساڵێک نزیکه‌ى 16 ملیۆن و 500 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى ئه‌م وڵاته ده‌که‌ن. ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌کۆى ژماره‌ى دانیشتوانى وڵاته‌که زیاتره. گه‌شتیاری، نزیکه‌ى له‌سه‌دا 16ى کۆى داهاتى ناوخۆى وڵاته‌که پێکده‌هێنێت.
له یۆنان ده‌نگدان به‌پێى یاسا ئیختیارى نیه، به‌ڵکو ناچارییه. هه‌موو که‌سێکى ته‌مه‌ن 18 ساڵ و زیاتر، پێویسته له‌سه‌رى ده‌نگبدات.
له‌ساڵه‌کانى 1950کان، نزیکه‌ى له‌سه‌دا 30ى که‌سانى پێگه‌یشتوى یۆنان، ده‌یانتوانى بخوێننه‌وه‌و بنوسن، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه له‌سه‌روى له‌سه‌دا 95ه‌وه‌یه.
شارى ئه‌سینا که ئێستا پایته‌ختى یۆنانه، زیاتر له حه‌وت هه‌زار ساڵه به‌رده‌وام خه‌ڵکى تێدا ده‌ژى و ئاوه‌دانه. ئه‌م شاره یه‌کێکه له‌کۆنترین شاره‌کان له‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپادا. هه‌روه‌ها زێدى ئه‌مانه‌یه: دیموکراسی، فه‌لسه‌فه‌ى خۆرئاوا، یارییه ئۆڵۆمپییه‌کان، زانستى سیاسی، ئه‌ده‌بى خۆرئاوا، بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانى بیرکاری، بیردۆزه خۆرئاواییهکانى تراژیدیا‌و کۆمیدیا.
زیاتر له‌سه‌دا 40ى دانیشتوانى یۆنان، له‌شارى ئه‌سیناى پایته‌خت ده‌ژین. ئه‌م شاره له‌وه‌ته‌ى بووه‌ته پایته‌ختى بۆنانى هاوچه‌رخ، دانیشتوانه‌که‌ى له ده هه‌زار که‌سه‌وه له‌ساڵى 1834، زیادیکردووه بۆ سێ ملیۆن و 600 هه‌زار که‌س له‌ساڵى 2001.
یۆنان زیاتر له‌دوو هه‌زار دورگه‌ى تێدایه. نزیکه‌ى 170یان خه‌ڵکى تێدا ده‌ژی. گه‌وره‌ترینى ئه‌م دورگانهش کریته که روبه‌ره‌که‌ى هه‌شت هه‌زارو 260 کیلۆمه‌ترى چوارگۆشه‌یه.
سه‌رچاوه: کتێبى زانیاریخانه/ چاپى 34هه‌م/ والى عه‌لی/ زانیاریى ژماره 126 بۆ 147
بابەتی هاوشێوە
ڕوونکردنەوەیەک بۆ هەڤاڵانی حزب و ڕای گشتی
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: وەرگرتنی تێچووی حەجمان تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 درێژکردەوە و لەدوای ئەو وادەیەوە بەهیچ شێوەیەک تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە
که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به‌سه‌رپه‌رشتى محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ده‌ستیپێکرد
له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان
رێژه‌ى بارانى 12کاتژمێرى رابردوو
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ره‌گه‌ز گۆڕین کارێکى قێزه‌وه‌ن و شووره‌ییه
29.01.2024
سوکایه‌تى و بێڕێزى له‌پاى چی؟
10.01.2024
میدیای کوردی و پڕوپاگەندەی سیاسی
10.12.2023
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
پـارتـی سۆسـیال دیموکراتی کـوردسـتان بــڕیــاریـــدا لـەنـزیکـتـرین کــاتـــدا گـۆنـگـرەی بـبـەسـتـێـت
01.03.2024
خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خاتونی تێکۆشەر خاتوگەردە رۆستەم دایکی شەهید سەرکردەعەتا محەمەدحاجی مەحمود
08.03.2024
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
01.03.2024
پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمی ده‌دات
22.03.2024
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه :یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون دابه‌شده‌كرێن
03.07.2025
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ ناكرێته‌وه
02.07.2025
ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
02.07.2025
كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه به‌كوێ گه‌شت ؟
30.06.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی