سوپای ئیسرائیل هێرش و بۆردومانی بۆ سەر غەزە چڕكردوەتەوە

17.09.2025
جەماوەر نیوز
بەهۆی زنجیرەیەك هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەكی كەرتی غەزە 12 فەڵەستینی كوژران.
ئاژانسەكانی هەواڵ لەزاری شاهیدحاڵەكانەوە بڵاویانكردوەتەوە،  سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی كردوەتە سەر كەرتی غەزەو ژمارەیەك خانو و كەمپی ئاوارە فەڵەستینییەكان لەو شارەو چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوری كەرتی غەزە بۆردومانكراون.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی رایانگەیاندوە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلەوە 12 فەڵەستینی كوژراون و ژمارەیەكی دیكەیش برینداربون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ