نەتانیاهو: سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێكی چڕی لەغەزە دەستپێكردوە

17.09.2025
جەماوەر نیوز
بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی چڕی لەشاری غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە راگەیاند.
نەتانیاهو بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی كە لەبارەی تێوەگلانی لەگەندەڵی ئاڕاستەی كراون لە دادگای ناوەندیی تەل ئەبیب ئامادەبوەو لەناو هۆڵی دادگاكە رایگەیاندوە: ئۆپراسیۆنێكی چڕیان لەشاری غەزە دەستپێكردوە.
جێی ئاماژەیە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەژمارەیەك دۆسیەی گەندەڵی وەك وەرگرتنی بەرتیل و زیان گەیاندن بەسامانی گشتی تۆمەتبار كراوە، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنیشی لە 24ی ئایاری 2020دا لە دادگای ناوچەی قودس بەڕێوچوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ