لە یەک ڕۆژدا 101 فەلەستینی لە غەززە کوژراون

17.09.2025
جەماوەر نیوز
بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تەنیا ڕۆژی سێشممە 16ی ئەیلول 101 فەڵەستینی کوژراون.

 بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا کە زانیارییەکانی لە نەخۆشخانەکانی غەززە دەست کەوتووە، سوپای ئیسرائیل ڕۆژانە بەردەوامە لەسەر هێرش و پەلامار و بۆردوومانەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، لە بەرەبەیانەوە تا درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە هۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل 86 تەرم هێنراوەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.

 هاوکات بەهۆی بۆردوومانەکان لە شەوی ڕابردووەوە 23کەسی دیکە لە غەززە کوژران کە بەشی زۆریان ژن و منداڵ بوون.

لەچوارچێوەی هێرشەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی بۆردوومانی ماڵێک لە ناوەڕاستی غەززە، 20 کەس کوژران و 15ی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ