بۆیە کەدەڵین کاتی بڕیار و بازدانە، مەبەستمان جێهێشتنی زمانی هەرەشەو زۆنکا و زلکاوی خۆ خۆری و ناکۆکی و بێ ڕوئیاییە، بۆ چالاکی سیاسی نوێ، بۆ گۆڕانکاری لە نوێنەرانی حیزبی بۆ نوێنەری نیشتمانی و نەتەوەیی.
ئەم خولە نوێیەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت بێتە مێژووی بازدان و یەکگرتوویی. ئەگەر لە دوای بیست ساڵ، کورد بتوانێت دەستووری عێراق بکاتە بەرنامەی کار و کردار، هێشتا سەرکەوتنە چونکە بژاردەکانی تریش بەبێ یەکێتیی ناو ماڵی کورد و یەک گوتاری نایەنە دی.