جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
(ئیبستن)یش ئێمەی لەت کرد!
05.02.2026
(ئیبستن)یش ئێمەی لەت کرد! بەدبەختی میللەتی کورد، چەند ڕۆژێکە ملیۆنان بەڵگەنامەی ئیبستن و دوورگەکەی دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە، کە بەهۆیانەوە ڕووی ڕاستی سەدان پێدۆفیلی دوور لە هەموو بەهایەک، کە هەموو سنورەکانی مۆراڵیان بڕیوە هەڵماڵرا، ئەوە لەکاتێکدایە ئەو مشەخۆرانە ڕۆژانە وانەی ئەخلاق ئەڵێنەوە و بنەمای دیموکراسی، مافی مرۆڤ و پێناسەی تیرۆر بۆ جیهان دیاری ئەکەن. کاتێک ئەڵێین لە بەدبەختی میللەتی کورد ئەو بەڵگانە ئاشکرا بووە، بۆ ئەوە نییە خوانەخواستە خەمی تاکێکی کوردمان بێت ناوی لەو بەڵگەنامانەدا هەبێت یان کورد وتەنی نانێکمان بەو ساجەوە سوتابێت، خەمەکە بۆ ئەوەیە وەک کۆی پرس و مشتومڕەکانی تر کۆمەڵگەکەی ئێمەی کردووە بەدوو بەشەوە و خەریکە درزی جیاوازییە بێ بەها و بێ بنەماکانمان گەورەتر ئەکات. چینێک لە جیاتی سەرکۆنە و ڕسواکردنی ئەو مشەخۆرانە دێت بەتەوسەوە ناوی ڕۆشنبیرێکی کورد دەهێنێت و ئەڵێت ئەوە بەرهەمی ئەو ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەیە بوو کە تۆ و ڕەفیقەکانت کردبووتانە نموونەی باڵا و شانازیتان پێوەدەکردن. لەبەرامبەردا چینی دووەم کە ئامادەیە بۆ شکاندنی چینی یەکەم تا ئەو ڕادەیە ئینکاری بکات و بڵێت ماست هەر لە ئەزەلەوە ڕەش بووە، دێت بە کۆمەڵێک ڕیوایەت بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئەوانی تر ئەکات و لەجیاتی شەرمەزارکردنی ئیبستن و میوانە قێزەونەکانی دوورگەکەی دەبێتە پارێزەریان، خۆ بۆ ئەوە نییە پێیوابێت ئەو دڕندانە خزمەتێکیان کردبێت بەڵکو تەنها بۆ درێژەدانە بەو ململانێ شکستخواردووەی ڕۆژبەڕۆژ دەبێتە مایەی نەهامەتی زیاتر بۆ میللەتەکەمان. هەفتەی پێشوو جەماوەری کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە هەڵمەتێکی مێژوویی لە یەکڕیزی و گیانی بەرگری بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ڕۆژئاڤا پیشاندا، کە لەناوخۆ بووە پاڵپشتییەکی گەورە و ئیرادە و هێزێکی کاریگەر بۆ کورد لەو هەرێمە، لە ئاستی نێودەوڵەتیش شکستی بە"ئیبستنەکان" و بڕیار و تەماعکارییەکانیان هێنا، هەڵوێستەکە بۆ ئێمە وەک نەتەوەیەکی گەورەی بێدەوڵەت لەم قۆناغ و ساتەدا بەقەد نەفەس پێویست بوو. بۆیە سەر بە کام بلۆک و ئایدۆلۆژیا و باوەڕیت لە هەموو بار و دۆخەکاندا بە ڕەش بڵێ ڕەش و بە سپیش سپی، با چیتر جیاوازی بۆچوونەکان نەبنە مایەی لەتبوونمان چونکە زیاد لە پێویست دابەشبووین، ئیتر پێویستمان بە یەکبوونە، با دیمەنەکانی پشتیوانی و پاڵپشتی لە ڕۆژئاڤا بە مشتومڕی بێ بەها لە زهنی گەلەکەماندا کاڵ نەکەینەوە.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
وتارەکانی تری نوسەر
تیرۆر و ڕەگەزپەرستی دوو دیوی دراوێکی قەڵب!
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
23.01.2026
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
23.01.2026
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە چوار هەزارو 715 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
10.05.2026
پێشمەرگە لە نێوان ئاگری درۆنەکان و ساردیی هەڵوێستی بەغدادا
27.04.2026
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026 نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت
27.04.2026
حاجیانی هەرێم دەتوانن دوو هەزار دۆلار بەنرخی فەرمی وەربگرن
27.04.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی