كەشوهەوای مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا

09.02.2026
جەماوەر نیوز
بەپێی پیشبینییەکانی کەشوهەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ باراناویی و تەڕوتوشی دەبێت و بەشیکی باشی بارانبارین دەکەوێت نێو مانگەکەوە کە کۆتا مانگی زستانە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بارانی ناو بەناو و بەپچڕپچڕی تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت، هەندێک جاریش ئەگەری هەورە بروسکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە، هەروەها پلەکانی گەرماش نزم نابنەوە.
بەپێی پیشبینییەکانی کەشوهەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ باراناویی و دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا بەهار باراناویی دەبێت و تا کۆتایی وەرزی دابارین باران لە ناوچەکە نابڕێت و کۆی وەرزی دابارین کەموێنە دەبێت.
لای خۆشیەوە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی: بەپێی پێشبینیەکان لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەپۆلی نوێی باران بارین و بەفر بارین و شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان.
وتیشی، “ئەگەر زیاتر بۆ سەرما و بەفرە، پێش ئەو شەپۆلە نوێیانە گەرمایەکی لاواز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان”.
بەپێی لێدانەوە فەلەكییەكان، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 19ی شوبات دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ و سەرجەم ڕۆژەكانی دەكەونە وەرزی زستانەوە، لەگەڵ هاتنی جەژن وەرزی بەهاریش دەستپێدەكات.

بابەتی هاوشێوە