جەماوەر نیوز
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
لە پەنجا بە پەنجاوە بۆ فیدراڵیەتی کاڵ
22.11.2025
لە پەنجا بە پەنجاوە بۆ فیدراڵیەتی کاڵ
دامەزراندنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، لەنێوان دوو جەمسەری هێزدا "پارتی و یەکێتی" لەدایکبوو، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەساڵی ١٩٩٢ کەبڕیاربوو کۆتایی بەشەرعیەتی شۆڕشگێڕی بهێنێت و شەرعیەتی دیموکراسی و یاسایی جێگای بگرێتەوە بەهۆی ئەنجامی قبوڵنەکراوی (٤٥٪ پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٤٣٪ یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بوو بە نەفرەتێکی سیاسی و چەمکێکی نوێی وەک فۆرمەڵەیەکی ناچاری تیادا هاتە ئاراوە ناونرا "پەنجا بە پەنجا" کەلەبنەڕەتدا بۆ ڕێگری بوو لەسەرهەڵدانی شەڕی براکوژی و پێکدادانی ئەم دوو هێزە (دواترهەرڕویدا).
بەڵام هاوسەنگکردنی ئەم هاوکێشەیە زیاتر لە "ئاگربەستێکی سیاسی" دەچوو وەک لە "گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی" و ئامانجی خۆی نەپێکا و تاگەیشتە ئەوەی ڕەگ و ڕیشەی ئەم دابەشکاریە قوڵە لەبری ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆدەوڵەتداریەکی دامەزراوەیی بوبەهۆی شۆڕبونەوەی دابەشکاریەکان بۆئاستی (هێز، خاک و سامان) لەبەر هۆکاری بێ متمانەیی نێوان هەردوو جەمسەرەکەی هێز، دەرەنجامیش بوەهۆی کاڵکردنەوەی ئینتما و شوناسی نەتەوەیی لەبەردەم هەژمونی حزبیدا.
خۆ ئەگەرچی لەساڵی ٢٠٠٦ ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان ڕاگەیەنرا و بڕیاری یەکگرتنەوەی ئیدارەکانیان بە ئەمری واقع لەسەریان فەرزکرا، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەبوو سێبەری دوو ئیدارەیی لە فۆڕمێکی نوێدا خۆی حەشاردا و دامەزراوە نیشتمانیەکان نەیانتوانی ببنە چەترێک بۆهەموان، بەڵکو سەرجەم دامەزراوەکان سامانی کوردستان وەک "غەنیمەت" دابەشکرا.
بۆیە لەئێستاداو دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە و زیاتر، هەرێمی کوردستان لەدۆخێکی سیاسی و ئیداریی دایە کە دەتوانین وەک سەرەتاو ئاماژەکانی دەرکەوتنی "فیدڕاڵیەتێکی کاڵ" ناوەزەندی بکەین.
هەرچەندە لەدەستور و ڕێکخستنە سیاسیەکاندا چەمکێک نیە بەناوی "فیدراڵیەتی کاڵ" و زیاتر چەمکێکی سیاسی و سۆسیۆلۆژیە، بەڵام دەتوانین وەک چەمکێکی نوێ بۆ واقعێکی سیاسی تاڵ بەکاری بهێنین بۆ دەرەنجامی شکستخواردویی دەوڵەتداریی بەرامبەر ڕێککەوتنی حزبی، بەواتای بوونی حکومەتێکی دامەزراوەیی یەکگرتوو لەسەرکاغەز بەڵام لەواقعدا دووئیدارەیی و ململانێیەکی سیاسی پەرتەوازە، کەدابەشکردنی هێزی ئەمنی و سامان و خاکیش ناوەڕۆکەکەی بەتاڵ کردۆتەوە، تاگەشتۆتە ئەو ڕادەیەی ئەو حکومەتەی لەئەنجامی رێککەوتنی حزبی خۆیان دروستبوە دەسەڵاتی بەسەر تەواوی زۆنەکانی هەرێمی کوردستاندا نەبێت.
ئەم پەرتەوازەییە وایکرد، ئەو هەرێمی کوردستانەی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕوخانی ڕژێم وەک نمونە درەوشاوەکەی عێراق و قەوارەیەکی سیاسی بەهێز دەرکەوت تاگەیشتە ئەوەی دەستوری ٢٠٠٥ـی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بەفەرمی دانی پیادانا، کەئەمە یەکەم دانپێدانانی دەستوری بوو لەمێژووی دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە تا ئەمڕۆ، ببێتە هەرێمێکی لاواز و هەوڵی بچوککردنەوە و سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی لەلایەن بەغدادەوە لە بۆچونی سیاسیەوە ببێتە سیاسەت و ستراتیژ و بەهاوکاری خاڵی لاوازی ناوماڵی کوردستانی بەرەوقۆناغی جێبەجێکردن هەنگاو بنێت.
لەڕووی کرداریەوە بە ئاشکرا دەبینین ئیرادە و دەسەڵاتی سیاسی عێراقی پاشگەزبونەتەوە و خۆیان دەدزینەوە لەجێبەجێکردنی ئەو بنەما دەستوریانەی پایەکانی سیستەمی فیداڕڵی لەسەربونیادنراوە و مافەکانی گەلی کوردی تیاپارێزراوە، هەروەها کەمکردنەوە و سنوردارکردنی دەسەڵاتە یاسایی و دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان و بڕینی بەشە بودجە و مەرجدارکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و بڕیارە یەک لەدوای یەکەکانی دادگای باڵای فیدڕڵی ئاماژەی مەترسیدارن بۆسەلماندنی ئەوڕاستیەی ئایندەی سیاسی و یاسایی هەرێم لەعێراقدا لەبەردەم مەترسی و قەیرانی جدیدایە.
ئەگەر بەوردی تەماشابکەین دەبینین قەوارەی سیاسی یاسایی هەرێم لەنێوان دوو بەرداشدایە:
١. بەرداشی فشارە ناوخۆییەکان:
ململانێی توندی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەت لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم، کەئەم پرۆسەی"ڕێکنەکەوتنە" زیاتر لەچواردە مانگە بەردەوامە. ئەمە بۆخۆی دیوی دوەمی وێنەکان نیشان دەدات کە بابەتەکە تەنها دابەشکردنی پۆست نیە، بەڵکو دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەت یاسادانان (پەرلەمانی کوردستان) و پرۆسەی دیموکراسی نەیتوانیوە ببێتە سەنگی مەحەک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، دەنگی هاوڵاتی نەبۆتە بەدیلی ڕێککەوتنی نێوان حزبەکان.
٢. بەرداشی فشارە دەرەکیەکان:
لەگەڵ ئەوەی شوێندەستی دەوڵەتانی ئیقلیمی لەهەموو قۆناغەکاندا بەسەر پرۆسەی سیاسی هەرێمەوە دیاربوە، لەم قۆناغەشدا جێبەجێکردنی ئەو ئەجنێدا سیاسیانە هەردوو جەمسەری هێزی خستۆتە ناو تەڵەزگەی گەمە سیاسیەکانی خۆی، لەپاڵیشدا ستراتیژیەتی سیاسی بەغداد بەئامانجی بچوککردنەوە و لاوازکردن و لەداهاتوش نەمانی قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێم.
بەو نیەتەشەوە بەردەوامە لەسەر هەنگاوە کرداریەکانی حەتمەن بەبەدەستخستنی خاڵە لاوازە ناوخۆییەکانی هەرێم و کەلێنی نێوان ئەم دوو هێزە خۆی.
بۆیە مانەوە و بەردەوامی ئەم سێبەری "پەنجا بە پەنجا"یە بەسەر ئیرادەی سیاسی هەردوو هێزی باڵادەستەوە، هەر هەوڵێک بۆ بەرجەستەکردنی ئەو فیدراڵیەتە کاڵەی باسمان کرد وەک فۆڕمێکی نوێی پەسەندکراوی ڕێککەوتنی سیاسی (کەهەندێک زانیاری ئاماژە بەجدییبوونی بابەتەکە دەدەن) تەنها یەک دەرەنجامی دەبێت، ئەویش پاشەکشەی زیاتری قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێم و لاوازکردنی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە، چونکە فیدڕاڵیەتێکی کاڵ وەک واقعێکی سیاسی تاڵ، هەرێم وەک ناوێکی بێ ناوەڕۆک و دەسەڵات لەسەر نەخشەی سیاسی داهاتووی عێراق دەهێڵێتەوە و هیچیتر.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
وتارەکانی تری نوسەر
سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا
جیاوازى نێوان سیستهمی فیدراڵى و کۆنفیدراڵى
پرسی کورد لە عێراق، ئاستەنگ و چارەسەر
ههمواری یاسای هەڵبژاردنی كوردستان، زەرورەتی حەتمیە
وتار
ئایندەی هەرێمی کوردستان
23.12.2025
تیرۆر و ڕەگەزپەرستی دوو دیوی دراوێکی قەڵب!
21.12.2025
سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا
23.11.2025
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
رێککەوتنی نەوت بەبێ گۆڕانکاری درێژکرایەوە
27.12.2025
لە وتارێکیدا لە سێیەمین دیداری گوڵەخانە،
27.12.2025
وتهی محهمهد حاجی مهحمود له دیداری گوڵهخانه
27.12.2025
ئهمڕۆ سێههمین دیداری گوڵهخانه لهژێر ناونیشانی ئایندهی كورد و ههرێمی كوردستان له عێراق بهڕێوهدهچێت
27.12.2025
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی