خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026

خاڵە سەید کاکە  چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە  پێشمەرگاتی
رزگار  سەید کاکەڕەش :

بەشـــــــی یەکەم 

دوێنێ کە پێشمەرگە بووم
بەگژ هەورە ، تریشقە و بەفر و ڕەهێلەدا
دەچووم
هیچ باکم نەبوو ..
لە شەوی ئەنگوستە چاوا
تەل و تەلیسمی دوژنم شەق دەکرد
بەرگەی سەد سەرما و برسیەتی تفت
وتاڵیم دەگرد...!
هیچ باکم نەبوو ...
بەڵێ ! وەکو چیا و کێو خۆم ڕادەگرد
هەمیشە وەکو ڕەوەندێکی بێوار
بۆ ژوانگەی شوێن و هەتاوێکی نێو قەدی شاخ
هەر ڕام دەکرد ...
نە ڕۆژێ خەیاڵ و ئۆف  نە ساتێکیش
دڵە ڕاوکێم  دەکرد ...!؟

زۆرن ئەوانەی هەردەم لە پێناوی ئازادی گەل و نیشتیماندا خۆیان دەدەنە دەستی قەدەر و پێشبڕکێ لەگەڵ مەرگ و ژیاندا  دەکەن  بە جۆرێک چەندیان دەبنە قوربانی رزگاری گەل و خاک .....؟
شۆڕشگێرانی گەلی کورد لە فیداکاری جوامێری هەردەم پێشەنگ بوون ، لە تێکۆشانێکی بەردەوام تا وەدیهاتنی ئامانجەکان ، بۆیە مەیدانەکانی شەڕ و بەرگری لە نیشتیمان  گەواهی چاونەترسی قارەمانیەتیانن ...
منیش بەو ئومێدەم  بمتوانیایە لەم چەند دێرە نووسینەیەمدا ، هەموو ئەو سیفەتە بەرز و ئەخلاقە  شۆڕشگێرانەی لە خاڵە سەید کاکە وە دەخوێندرێتەوە بەشانازییەوە  بێنمە بەرچاوی خوێنەرانی بەڕێز و خۆشەویست کە دەریایەک لەو مێژووە زیندوەی گەل و حزبەکان کە خاوەنی خەبات و قوربانیەکی زۆرن ... بۆیە تەمەنی  کەسانێکی نێو شۆڕش پڕە لە ڕووداو بیرەوەری هەرکامەیان بەشێکن لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان ...!
دیارە هەمووکەسێک خۆی لە قەرەی ژیاننامەو  بیرەوەری نووسین نادا ، بەڵکو خوێنەر زیاتر گەڕان بەدوای  کەسایەتییە مێژوویی ، شۆڕشگێڕ ، نەتەوەی و سەرکردەی دامەزرێنەر ، هەڵکەوت و ناودار دەکەن ! بۆ گەڕان و سەرچاوە مێژووییەکان زیاتر چێژ  لەم جۆرە بیرەوەرییانە وەردەگرن  ، بێگومان ئەوەی بیرەوەری و یاداشتی خۆی  دەنووسێتەوە هەمیشە هەڵکەوت و شۆڕەسوارە ، دەکرێت خوێنەر ژیاننامەو بیرەوەری هەموو کەسێک بخوێنێتەوە ، بەڵام ئەوانەی جەوانن بیرەوەری و یاداشت نووسین هیچ مانایەکیان پێنابەخشێ ...!؟
لە هەر هەرێم  و کەنارێکی کوردستانی دابەشکراو کۆمەڵە مرۆڤێکی  خەباتگێر و شۆڕشگێر هەن  ، ئیمڕۆ بەداخێکی زۆرەوە لای میدیاکار و ڕۆژنامە کوردییەکان فەرامۆش کراون و بەئەرکی خۆیان نازانن تا بەنەوەی نوێ گەلەکەمان ئاشنابن ، هاوکات ئەو کەسایەتیانە هەرکامیان  خاوەن ڕابردوویەکی خەباتگێڕانە و دەریایەک بیرەوەری و داستان و زانیاریان لایە  و یاخود  لە سینگیاندا هەڵگرتووە ، بێت و بیان دوێنین و لێیان نزیکبینەوە ئینجا دەتوانیین بە دەیان پەرتووک و ووتاریان لە سەر بنووسیرێ ..گەر لاپەرەکانی مێژووی پڕ شکۆی شۆڕش و خەباتی بزووتنەوەی گەلی کورد هەڵدەینەوە ، پڕە لە داستان و سەروەری ، تێکۆشان
 و خەبات لە سەرەتای شۆڕشەکانەوە تا ئێستاش ، ناوی چەندان کەڵە پیاوی قارەمان ، مێرخاس و مەردمان دێتە بەرگوێ ، بێ ئەوەی  خوێندبیتیان ، یا دەرچووی هیچ کۆلیژێکی سەربازی و ئەکادیمی بن ، لە هەمان کاتدا   نەخوێندەواریش بووبن ، بە بوێری و لێهاتووی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوە و مەیدانەکانی شەڕ و بەرگری سەرکەوتو بوون  ، هەر بۆیەش بوونەتە پێشەنگ و سمبوڵ  لە کوردستان و شۆڕشەکاندا 

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر