به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

12.08.2022
جەماوەر نیوز

کاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆی ٸەمڕۆ هه‌ینی 12ی ئابی 2022 شاندی ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی کەپێکھاتبوو لە خاتوو تانیا تاھیر، بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێكخستن و ھەڤاڵ عەتا تۆفیق، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێكخستن و شاندی یاوەریان بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەردانی دەڤەری بادینانیان کرد و ئاڵو گۆڕیان لەپۆستی بەرپرسی مەڵبەندی دھۆک کرد ، سوپاسی ئەرک و ماندوو بونی ھەڤاڵ بایەزید شێخانیانیان کرد لەئەرکەکەی لەماوەکانی ڕابردوودا وە ھیوای سەرکەوتنیشیان بۆ ھەڤاڵ فەرھاد خواست وەک بەرپرسی نوێی مەڵبەندی دھۆک ھەروەھا دوبارە متمانەیان بەخشیوە بە ھەڤاڵ سالم وەک بەرپرسی مەڵبەندی موسڵ و ھەڤاڵ دڵشاد حه‌سه‌ن بیری وەک ڕێکخستنی زاخۆ و ھەڤاڵ ولید وەک بەرپرسی ڕێکخستنی ئاکرێ دیاری کران. وەھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ ھەڤاڵانی پارت خوازراو بەڵێنی پشتیوانی و درێژەدان بەڕێبازی پیرۆزی شەھیدان دوپاتکرایەوە .

زۆرترین خوێندراو