به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت

12.08.2022
جەماوەر نیوز

ٸەمڕۆ هه‌ینی 12ی ئابی 2022 شاندی ٸەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی کەپێکھاتبوو لە خاتوو تانیا تاھیر، بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێكخستن و ھەڤاڵ عەتا تۆفیق، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێكخستن و شاندی یاوەریان بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەردانی مەڵبەندی سۆرانیان کرد و ئاڵو گۆڕیان لەپۆستی بەرپرسی مەڵبەندی سۆران کرد ، سوپاسی ئەرک و ماندوو بونی ھەڤاڵ ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌نیان کرد لەئەرکەکەی لەماوەکانی ڕابردوودا وە ھیوای سەرکەوتنیشیان بۆ ھەڤاڵ چەتۆ ئه‌حمه‌د خواست وەک بەرپرسی نوێی مەڵبەندی سۆران.

زۆرترین خوێندراو