محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات

12.08.2022
جەماوەر نیوز

 

ئەمرۆ هەینی 12ی ئابی 2022 لە گوندی گولەخانە محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە لوقمان عه‌بدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شاندی یاوەری و ژمارەیەک لە قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە،كرد.

له‌ دیدارێكدا محەمەد حاجی مەحمود هیوای خواست کە گەشتکرکردنی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵه‌بجە بەمەبه‌ستی چارەسەر ودابینکردنی پێداویستییەکانیان بەئامنج بگات و هەوڵی خۆشی بۆ کار ئاسانی کارەکانی دەربڕی.
لای خۆیانەوە ژمارەیەک لە قوربانیانی هەڵه‌بجە داوایان کرد کە پێویستیان بە چارەسەر جۆرەها دەرمانی تایبەت هەیە و لای خۆەویە محەمەد حاجی مەحمود پشتگیری خۆی بۆ داواکریەکانیان دوپاتکردوە .


زۆرترین خوێندراو