محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکات

12.08.2022
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەرلەمانتار و کەسایەتی کوردستان دەکات.
ئەمرۆ هەینی 12ی ئابی 2022  لە گوندی گولەخانە محەمەد حاجی مەحمودبە ئامادەبوونی شەرام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی ناوەندی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پێشوازیکرد لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ژمارەیەک لەزیندانیانی سیاسی و پێشەوا هەورامانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان.
لەو دیدارە محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە کرد لە مێژووی شۆڕشی کوردیدا و نەهامەتی زیندانیانی دەستی ڕێژمی بەعس و دەربەدر و ئاوارەبوونی کەسوکاری ئەو گیانفیدایانەی خستەروو.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا محەمەد حاجی مەحمود جەختی لە وەکردەوە کە دەبێت پەرلەمان و حکومەت کاری زیاتر بکەن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی دەستی بەعس، هاوکات ڕۆڵی رۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان لە بەرەوپێشنردنی کۆمەڵگا و سێکتەرەکانی دیکەی حکومەت بەرزنرخاند.
لای خۆیانەوە میوانان پێرۆزبایی یادی 46ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمودیان کرد و رۆڵی بەرێزیان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیان لە مەڕ پرسە هەنوکەیەکانی گەلی کوردا بەرزنرخاند .

زۆرترین خوێندراو