پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ تاوانەکانی داعشی دژ بە ئێزدییەکان بەجینۆساید ناساند

11.11.2022
جەماوەر نیوز
ڕۆژی پێنج شەممە ۱۰ ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۲ پەرلەمانی ووڵاتی لۆکسمبۆرگ لە دواهەمین دانیشتنی خۆیدا پڕۆژە بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی دژ بە هاووڵاتیانی ئێزدیی پەسەندکرد.
ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ لە پاش چەندین ساڵ کارکردنی بەردەوامی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆبیکردن و دەیان ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وچالاکوانانی کوردپەروەر دێ لە و ووڵاتە و وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا.
هەر بەم بۆنەیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا وێڕای پێشوازیکردن لەوبڕیارەی پەرلەمانی لۆکسمبۆرگ ڕایگەیاند
(لەکاتێکدا ئێمە وەکو نەتەوەیەک دڵتەنگین بەوەی لە دەستمانچوو لە دوایین (هێرش) فرماندا بۆ سەریان،هەوڵەکانمان بە هێزتر دەکەین بۆ پاڵپشتی خێزانە ئاوارەکان و بەردەوامیی داواکانمان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال)
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بەجیهانناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان و بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی جینۆساید لە وەزارەتمان پلانی کرداری داڕشتووە، وەک یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی وەزارەت کاری جدی و بەردەوامی لەسەردەکات.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ