جەماوەر نیوز
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
هەسەدە و سوپای سووریا هێزەکانیان لە تەل بەڕاک کشاندەوە
13.02.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
سەرەڕای ئەوەی گەمارۆی سەر کۆبانێ هێشتا بەردەوامە، بەڵام قۆناخێکی دیکەی رێککەوتنی سەربازیی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا بە کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا لە شارۆچکەی تەل بەڕاک جێبەجێکرا، گوتەبێژی هەسەدە دەڵێت" تاوەکوو ئێستا ژمارەی ئەندامانی ئەو لیوایانەی بۆ هەسەدە دادەمەزرێن، یەکلا نەکراوەتەوە و دانوستان هەر بەردەوامە".
هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێكکەوتننامەی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامە و قۆناخی دووەمی رێککەوتنەکە لە لایەنی سەربازییەوە لە ناوەندی شارۆچکەی تەل بەڕاک گوندەکانی دەوروبەری جێبەجێکرا.
بە گوێرەی رێککەوتن، هێزەکانی هەسەدە لە ناوەندی تەل بەڕاک و گوندەکان کشانەوە و شوێنەکانیان رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد، هاوکات سوپای سووریاش بەرەو شەدادێ و باشووری حەسەکەی هێزەکانی کشاندەوە.
دەربارەی جێبەجێکردنی قۆناخێکی دیکەی رێککەوتنەکە، فاروق عەلی ئەندامی هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە رۆژئاوای کوردستان گوتی" دوای ئاگربەست و رێککەوتن لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی کاتی دیمەشق، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێزەکانی هەسەدە لە ناوەند و دەوروبەری شارەکان دەکشێنەوە و دەچنە ئەو شوێنانەی بۆیان دەستنیشانکراوە لە چوارچێوەی ئەو لیوا سەربازیانەی بۆیان دادەمەزرێت. هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە بنکە و بازگە و شوێنەکانی هەسەدە و لە شارەکاندا، ئێستاش ئێمە وەک ئاسایشی ناوخۆ هاتووین شوێنەکانی هەسەدە لە شارۆچکەی تەل بەڕاک پڕ بکەینەوە".
دوای تەواوبوونی رێکارەکان و رێککەوتنەکە لە تەل بەڕاک، پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا لە شارۆچکەکانی تەل حەمیس و تەل کۆچەر دەستپێدەکات. هەروەها هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە فەرمی لە بارەگاکانی ئەو لیوایانەی بۆیان دامەزراوە، جێگیر دەبن.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، دوای تەواوبوونی قۆناخی سەربازی، دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی سووریا دەگەڕێنەوە شار و شارۆچکەکانی رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوێکی دیکەی رێککەوتن جێبەجێ دەکرێت.
فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە راگەیاند" پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ئێستا لەسەر بنەمای چوار لیوا دابەشبووین؛ لیوایەک بۆ دەڤەری کۆبانێ دەبێت و سێ لیواکەی دیکەش لە سنووری هەرێمی جزیرە جێگیر دەکرێن".
گوتیشی: لیواکانی جزیرە دەبنە سێ بەش، یەکەمیان لە حەسەکە دەبێت کە ناوچەکانی دربێسی و سەرێکانی دەگرێتەوە، هەروەها لیوای دووەم لە قامشلۆیە دەبێت و عامودا، قامشلۆ، دەڤەری تەل بەڕاک و تەل حەمیس دەگرێتەوە، لیوای سێیەمیش هەر لە دێرکەوە تاوەکوو تەل کۆچەر دەگرێتەوە. ئەمانە ئەو لیوایانە دەبن کە دادەمەزرێن.
فەرهاد شامی باسی لەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا ژمارەی ئەندامانی ئەو لیوایانی بۆ هێزەکانی هەسەدە دادەمەزرێن، یەکلا نەکراوەتەوە و دانوستانەکان هەر بەردەوامن.
پڕۆسەی گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە زیندانەکان لە کۆتایی دایە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار ئەندامی داعش بۆ عێراق گواستراونەتەوە، بەڵام بەشێکی دیکەی رێککەوتنەکە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ نەنراوە، ئەویش چارەنووسی ئەندامە بە دیلگیراوەکانی هەسەدەیە کە لە دەستی حکوومەتی سووریا دان. هەروەها هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێ. ئەگەر ئەم دوو خاڵە جێبەجێ بکرێن، ئەوا خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا کۆتاییان دێت.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی رزگار سەید کاکەڕەش
13.02.2026
(ئیبستن)یش ئێمەی لەت کرد!
05.02.2026
سەردەمی (کۆیلە - دکتاتۆرەکان)
14.01.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
لە دوو ساڵدا عێراق 55 هەزار کرێکاری نایاسایی دەرکردووە
13.02.2026
هەسەدە و سوپای سووریا هێزەکانیان لە تەل بەڕاک کشاندەوە
13.02.2026
کەشناسی: باران بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە لێزمە دەبارێت
13.02.2026
هێڵی کارەبای نێوان عێراق و کەنداو تەواو بووە، مانگى نیسان دەکەوێتەکار
13.02.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی