وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی لەبارەی نرخی کارەبا بڵاوکردەوە

15.02.2026
جەماوەر نیوز

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ٨٠٪ـی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە ١٦٠ هەزار دینارییان بۆ هاتووەتەوە و دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پڕۆژەی رووناکی نیوەی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە ٧٣ هەزار دینارییان بۆ هاتووەتەوە، هەروەها، ٨٠٪ی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە ١٦٠ هەزار دینارییان بۆ هاتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا زانیاری ورد لەسەر دوایین پسووڵەی هاوبەشانی ماڵان لە تەواوی کوردستاندا دەخاتەڕوو وەک لە خوارەوە هاتووە.
زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری کوردستان لەخوولێکی کارەبا کە تێکڕای ڕۆژەکانی بریتیە لە ٤٥ رۆژ کەمتر کارەبا و پارەیان بەکارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە لە:
لە هەرێمی کوردستان:
٥٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە ٧٣ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( ٨٥٣ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
-٨٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ١٦٠ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( هەزار و ٤٦٩ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
هەولێر:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ٨٣ هەزار دینار بۆ گەڕاوەتەوە
-بە تێکڕا ( ٩٥٨ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
٨٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ١٧٧ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( هەزار و ٥٦٩ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
سلێمانی:
-هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ٥٤ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( ٦٦١ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
٨٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ١١٨ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( هەزار و ١٩٥ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
دهۆک:
-هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ١٠٢ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( هەزار و ٦١کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
٨٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ٢٢٤ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( هەزار و ٧٥٩ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
هەڵەبجە:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ٤٢ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( ٥٤٠ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
٨٠٪ـی هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە ٨١ هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( ٩٠٦ کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە


بابەتی هاوشێوە