مەزڵووم عەبدی لە میونشنەوە پەیامێک بۆ رەوەندی کوردی دەنێرێت و سوپاسی پشتگیرییەکانیان دەکات

15.02.2026
جەماوەر نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتانی ئەورووپا نارد و تێیدا سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکانیانی کرد لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە سووریا.


مەزڵووم عەبدی لە سەرەتای پەیامەکەیدا داوای لێبووردنی لە رەوەندی کوردی کرد کە نەیتوانی لەو کاتەی دیاریکرابوو لەگەڵیان کۆبێتەوە و گوتی: "داوای لێبووردن دەکەم کە نەمانتوانی ئەو دیدارەی بڕیار بوو ئەمرۆ لە میونشن بیکەین، لە کاتی خۆیدا رێکی بخەین، ئەوەش بەهۆی هەندێک هۆکاری دەرەوی ویستی ئێمە بوو. بەڵێنیان پێ دەدەین کە لە کاتێکی نزیکدا ئەو دیدارە بکەین.

بابەتی هاوشێوە