جەماوەر نیوز
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
دەم پارتی: بۆ بەهێزکردنی ئیرادەی ئاشتی، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیریی ئیمراڵی بهێنرێت
15.02.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند، بۆ سڕینەوەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە مێژوودا و بەهێزکردنی ئیرادەی ئاشتی، پێویستە کۆتایی بە "سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی" بهێنرێت و بارودۆخی ئازادانەی کارکردن و پەیوەندی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دابین بکرێت.
دەم پارتی، لە ساڵیادی دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ تورکیا لە 15ـی شوباتی 1999، راگەیێندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەو پیلانگێڕییە سیناریۆیەکی تاریک بوو لەلایەن هێزە ئیمپریالیستەکانەوە بەسەر هەموو وڵاتدا سەپێندرا، کە دەیانویست لە تورکیا ململانێی نەتەوەیی و جیابوونەوە دروست بکەن و لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئاژاوە و پشێوی زیاتر بکەن."
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پیلانگێڕییەکە ویستوویەتی ئەو ئیرادە و بیر و باوەڕە لەنێوببات کە بوون و بەردەوامیی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە و دەڵێت: "بەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە کە وەک بەشێکی گرنگ لە پلانی داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەرەتای سەدەی نوێدا رێکخرابوو، ئامانج ئەوە بوو کە بەڕێز ئۆجەلان، کە لە ساڵی 1993ـەوە ئیرادەی بۆ ئاشتیی تورکیا نیشان دابوو، لە رووی جەستەیی، فیکری و ئایدیۆلۆژی-سیاسییەوە بەدیل بگیرێت."
لە راگەیێندراوەکەی دەم پارتی باس لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت: "پیلانگێڕییەکە سەرەتا بە هێرشکردنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەستیان پێکردبوو، بۆ سەرانسەری رۆژئاڤا فراوانیان کرد. ئەمە پیلانگێڕییەکی دیکەی نێودەوڵەتی بوو. ئامانج لەم پیلانگێڕییە دروستکردنی زەمینەی ململانێی نێوان گەلانی تورک، کورد و عەرەب و درێژکردنەوەی دوژمنایەتییەکان بۆ سەدەیەکی دیکە بوو. بەڵام بە خۆڕاگریی گەلی کورد و دۆستەکانی، دەستوەردانی بەهێز و کاریگەریی بەڕێز ئۆجەلان، ئەم پیلانگێڕییە لەم قۆناخەدا جارێکی دیکە پووچەڵکرایەوە."
دەم پارتی جەخت لە کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری 27 ساڵەی ئۆجەلان دەکاتەوە، "بۆ سڕینەوەی ئەم پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە لە مێژوودا و بەهێزکردنی ئیرادەی ئاشتی، پێویستە کۆتایی بە سیستمی گۆشەگیریی ئیمراڵی بهێندرێت کە بەشێکە لە پیلانگێڕییەکە و بارودۆخی ئازادانەی کارکردن و پەیوەندی بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دابین بکرێت. پێدانی مافی هیوا بە بەڕێز ئۆجەلان، تەنیا پێویستییەکی پرۆسەکە نییە، بەڵکو توخمێکی بنەڕەتیی تەواو لەناوبردنی ئەو پیلانگێڕییە تاریکەیە کە لە دژی گەلان دانراوە.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
(ئیبستن)یش ئێمەی لەت کرد!
05.02.2026
سەردەمی (کۆیلە - دکتاتۆرەکان)
14.01.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
دەم پارتی: بۆ بەهێزکردنی ئیرادەی ئاشتی، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیریی ئیمراڵی بهێنرێت
15.02.2026
دادگەی فیدراڵی گۆڕانکاری لە یاسای ژنانى رزگاربووی ئێزدیی رەتکردەوە
15.02.2026
مەزڵووم عەبدی لە میونشنەوە پەیامێک بۆ رەوەندی کوردی دەنێرێت و سوپاسی پشتگیرییەکانیان دەکات
15.02.2026
بەرپرسار؛ چارەنووسی 187 خوێندکاری پەیمانگەیەکی ئەهلی نادیارە
15.02.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی