چەند بڕیارێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەرکرا

16.02.2026
جەماوەر نیوز
بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا، سەرجەم دووکان و کۆگاو یانەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە پشتبەستن بە ئەرکە دەستووری و یاساییەکانی بۆ پاراستنی سستمی گشتی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، داوا لە هەموو هاوڵاتیان و ئەو بیانیانەی دانیشتووی عێراقن، دەکات کە رەچاوی پیرۆزی مانگی رەمەزان بکەن و رێز لە سیما تایبەتەکەی بگرن .

بەپێی ئەو بڕیارە، خواردن و خواردنەوە لەشوێنی گشتی قەدەغە دەکرێن، کردنەوەی چێشتخانە و یانەی کۆمەڵایەتی ئۆتێلەکان و کافییەکان و چایخانەکان بەرۆژ قەدەغەیە جگە لەوانەی بەفەرمی مۆڵەت لەلایەنی پەیوەندیدار وەردەگرن.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەزگاکانی حکومەت و حکومەتە خۆجێیەکان لە سەرجەم پارێزگاکان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەم رێکارانە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەکات و دووپاتیشدەکاتەوە کە سەرپێچیکردن تاوانباران دەخاتە بەر رێکاری یاسایی بەپێی مادەی (١)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠١٦، هەروەها بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (٢) و (٣)ی هەمان یاسا.




بابەتی هاوشێوە