كوردەكان دەگەڕێنرێنەوە عەفرین و ئاسایشی ڕۆژئاوا دەگاتە شارەكە

22.02.2026
جەماوەر نیوز
لەچوارچێوەی جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكومەتی كاتی سووریا، ئاوارە كوردەكانی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ئاسایشی ڕۆژئاوا یاوەرییان دەكات و قەرەبووش دەكرێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند، هێزێکی تایبەتی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گەیشتووەتە شاری عەفرین.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هاتنی ئەم هێزە لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخی شارەکە و بە مەبەستی گەرەنتیکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزەی ئاسایش بریتی دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دۆخی مەیدانی و ئەنجامدانی هەماهەنگیی پێویست، تاوەکوو زەمینەیەکی گونجاو و سەلامەت بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانە بڕەخسێنن کە ماوەیەکە لە شارەکەیان دوور کەوتوونەتەوە.
هاوكات، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا بڕیاری داوە بەپێدانی قەرەبووی 2 هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێك بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ عەفرین و لە قۆناغی یەكەمیشدا 400 خێزان دەگەڕێنەوە.

بابەتی هاوشێوە