جەماوەر نیوز
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
ڕێكخراوی CPT: توركیا بارەگای سەربازی نوێ دروستدەكات و پێگەكانی لە هەرێم بەهێزدەكات
24.02.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTـی ئەمریكی بڵاویكردەوە، سەرباری پرۆسەی ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان توركیا و پەكەكە، بەڵام سوپای توركیا بەردەوامە لە دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان، بنیاتنانی ڕێگەی سەربازی، تەقاندنەوەی چیاکان و بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی كوردستان. ئەوەش نیگەرانییەكان لەبارەی ئایندەی پرۆسە ئاشتی لە توركیا زیاتر دەكات.
؛
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPT ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگەدا، بەمەبەستی دروستکردنی ڕێگا و دەروازەی سەربازی، سوپای تورکیا بەشێک لە گرد و چیاکانی نزیک لە (گەلی ڕەشاڤا)ی لە سنوری ناحیەی دێرەلوک، لە قەزای ئامێدی تەقاندەوە و بەشێکی زۆری دارستانەکانی دەوروبەری گەلیەکەشی بڕیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپای تورکیا پڕۆژەی ڕێگاوبانی سەربازی بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی بنکە و بارەگاکان و دروستکردنی (ناوچەی دابڕی ئەمنی) لە (زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و بەرواری باڵا) تەواوکردوە و دەروازەی ناوچە دابڕەکەش گەلی ڕەشاڤایە. لەگەڵ ئەوەشدا سێ کۆمەڵگەی سەربازی نوێی گەورەی لە سنوری قەزای ئامێدی دروستکردوە و ئەو کۆمەڵگە سەربازییانە لە (نەخۆشخانە، بنکەی مەشق و ڕاهێنان و تۆپخانە) پێکهاتون.
بەگوێرەی ڕاپۆتەكە، لە ڕۆژی 7ـی ئەم مانگەدا، دو هەلیکۆپتەری سەربازی تورکیا، بەسەر چیای مەتینادا سوڕانەوە و وەکو بەشێک لە مەشقی سەربازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگە سەربازییە تازە دروستکراوەکاندا پریشکەی تەقەمەنییان بەسەر چیاکەدا خستەخوارەوە. هەروەها لە ڕۆژی 13ـی مانگدا، تۆپخانەکانی تورکیا سێ جار تۆپبارانی کوێستانەکانی (خنێرە)یان لە سنوری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر کرد.
ڕێكخراوی CPT ئاماژە بەوەشدەكات، تەقاندنەوەی گرد و شاخەکانی گەلی ڕەشاڤا، بونەتە هۆی داڕمانی دو شوێنەواری مێژویی دیاری ناوچەکە، کە یەکێکیان پردی (دوشاو)ە و مێژوی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومڕانی دەوڵەتی عەباسی. لەگەڵ ئەوەشدا هەزار و 192 گوند کە کاریگەری بۆردومان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیایان لەسەر بوە، تەنیا گوندنشینانی پێنج گوند دەرئەنجامی ئەرێنی پڕۆسەی ئاشتیان بەدیکردوە و توانیویانە بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانی خۆیان.
بەگوێرەی ڕاپۆتەكەی CPT، لە ساڵی 2025ـدا، سوپای تورکیا هەزار و 718 هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە لەم ژمارەیە هەزار و 426 هێرشیان لەدوای ڕاگەیاندنی پڕۆسەی ئاشتی بون و نۆ هاوڵاتی مەدەنیش بونەتە قوربانی ئەو
تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT، نیگەرانی خۆی لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا، دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، بەهێزترکردنی بارەگا سەربازییە کۆنەکان، بنیاتنانی ڕێگەی سەربازی، تەقاندنەوەی چیاکان و بڕینەوەی دارستانەکان دەردەبڕێت. لەهەمانکاتدا، داوای هەنگاوی ڕژدتر لە تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی و کشانەوە لە ناوچە مەدەنی نشینەکان.
لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024ـەوە بە دەسپێشخەری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیاوە، پڕۆسەیەكی نوێی ئاشتی لەو وڵاتە دەستپێكرد و دوای زنجیرەیەك كۆبونەوە، عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەكەكە، لە 27ـی (شوبات/2)ـی 2025 داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبە و دیموكراتی بۆ توركیای كرد.
لە وەڵامدا پەكەكە مانگی (ئایار/5)ـی 2025ـدا كۆنگرەی 12ـی ئەنجامدا و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی دا، هەروەها لە ڕۆژی 11ـی (تەمموز/7)، وەک نیازپاکی لەلایەن گروپێکی گەریلاوە کە ژمارەیان 30 کەسبو، چەکەکانیان داناو و دواتریش لە ڕێگەی ئاگرەوە سوتێنران. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی 26ی (تشرینی یەکەم/10)ـی ساڵی ڕابردو پەكەكە كشانەوەی تەواوەتی لە توركیا ڕاگەیاند.
لەنوێترین هەنگاویشدا کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکێتیی نەتەوەیی له كۆتا كۆبونەوەیەدا لە هەفتەی ڕابردو كۆتا ڕاپۆرتی خۆی پەسەندكرد، ئەوەش ناڕەزایەتی كوردی لێكەوتەوە لەبەر ئەوەی ڕاپۆرتەکە پرسی کوردی خستوەتە چوارچێوەی 'تیرۆر'ەوە و چارەسەری درێژخایەن پێویستی بە هەمواری یاسایی و جێبەجێکردنی مافی هیوایە و هیواكانی لهناوبرد.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات
11.09.2025
لێبڕینی مووچه دهبێت ؟
26.06.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
ئێران: رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا نزیکە
24.02.2026
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەرە
24.02.2026
مایك پێنس: حوكمڕانیی لە سووریا بەبێ كورد شكست دەهێنێت
24.02.2026
عەلی حوسێن: لای ئێمە کێشە نییە سەرۆک کۆمار سەر بە پارتی یان یەکێتی بێت
24.02.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی