عەلی حوسێن: لای ئێمە کێشە نییە سەرۆک کۆمار سەر بە پارتی یان یەکێتی بێت

24.02.2026
جەماوەر نیوز
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕینی پارتی ڕایدەگەیەنێت، “لای ئێمە کێشە نییە سەرۆک کۆمار سەر بە پارتی یان یەکێتی بێت”.
عەلی حوسێن ڕایگەیاندووە، پرسی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەم پۆستە پەیوەستە بە تەواوی پێکهاتەی کوردەوە، پێویستە کوردیش لەنێو خۆیدا لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار رێکبکەوێت.
لدەشڵێت: لای ئێمە کێشە نییە سەرۆک کۆمار سەر بە پارتی بێت، یەکێتی بێت، یان کەسایەتییەکی بێلایەن، بەڵکو گرنگ ئەوەیە بە میکانیزمێکی کوردستانی دیاری بکرێت، نەک لایەنێکی سیاسی بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدات.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەو بەرپرسەی پارتی وتی “ئێمە پشتیوانی لە بڕیاری ماڵی شیعە دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، کە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە، لیژنە هاوبەشەکانی پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و لەسەر شێوازی کارکردن و دابەشکردنی زۆربەی پۆستەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام هۆکاری دواکەوتنی راگەیاندنی کابینەی نوێ بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە دەگەڕێنمەوە.

بابەتی هاوشێوە