حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەولەویەتمان ناردنی 120 ملیارەکەیە

25.02.2026
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ بەپێی رێژەی 14.1ـی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بێت.
ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، هەرێمی کوردستان پابەندیی نەوتیی و دارایی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەش لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کراوە.
سەبارەت بە پابەندیی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ مانگی شوبات، ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە لەسەر ئەولەویەتدان بە ناردنی ئەم پارەیە پێش هەر خەرجییەکی دیکە تاوەکو هیچ پاساوێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێتەوە بۆ دواخستنی خەرجکردنی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دیکەش.

بابەتی هاوشێوە