نابێت رێگە بدرێت ئاژەڵ رەوانەی خوارووی عێراق بکرێت

27.02.2026
جەماوەر نیوز
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێویستە رێگە بە هەناردەکردنی ئاژەڵ بۆ شوێنانی دیکە نەدرێت، تا نرخی گۆشت کەمببێتەوە.
هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیاند، ئێستا، کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان 24 بۆ 25 هەزاردایە، هۆکاری بەرزی نرخی گۆشتیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئاژەڵ لە سوریاوە هاوردەناکرێت و رێگری لێدەکرێت.
وتیشی، بە بۆچوونی ئێمە، بۆ ئەوەی نرخی گۆشت دابەزێت، پێویستە رێگە بەوە نەدرێت کە ئاژەڵ هەناردەی شوێنانی دیکە بکرێت.

بابەتی هاوشێوە