سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان: توانای له‌ناوبردنی ده‌ستدرێژیكارانمان هه‌یه‌

27.02.2026
جەماوەر نیوز
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی توانای "له‌ناوبردنی" هه‌ر ده‌ستدرێژكارێكیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان پاكستان هات بۆ سه‌ر ئه‌فغانستانی دراوسێ.
شه‌هباز شه‌ریف له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان توانای ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی هه‌ر خواستێكی شه‌ڕانگێزانه‌".
راشیگه‌یاندوه‌، هه‌مو میلله‌ت شان به‌ شانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی پاكستان وه‌ستاوه‌ و به‌رگری له‌ وته‌كه‌یان ده‌كه‌ن دژ به‌ ده‌ستدرێژیكاران.
له‌لای خۆیه‌وه‌، خواجه‌ ئاسیف، وه‌زیری به‌رگری پاكستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی "جه‌نگی ئاشكرا"ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئاڵوگۆڕی ته‌قه‌ له‌ نێوان هه‌ردولادا، تا ئێستا 133 كه‌س كوژراون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
 ئه‌فغانستان دوای هێرشه‌كانی پاكستان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاكستان له‌ سه‌ر سنوره‌ هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ستپێكرد و جه‌نگی له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یاند.

بابەتی هاوشێوە