گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت

27.02.2026
جەماوەر نیوز
لێکتێگەیشتنی هێزەکانی ناوخۆی دیمەشق و ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، گەمارۆی سەر کۆبانێ بەتەواوی هەڵدەگیرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، فەرماندەیی ئاسایشی کۆبانێ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە ئێستادا هەردوولا تاوتوێی میکانیزمەکانی یەکخستنی هەیکەلی رێکخستن و کارگێڕیی هێزەکانیان دەکەن.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان، بڕیار وایە لە رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئازاری 2026ـەوە، گەمارۆی سەر کۆبانێ بەتەواوی هەڵبگیرێت و هەموو رێگاکان بکرێنەوە، سوپای سوریا دەگەڕێنەوە ئەو خاڵانەی لە رێککەوتنەکەدا بۆیان دیاریکراوە و هێزەکانی ئاسایشی گشتیی دیمەشق و ئاسایشی خۆسەر جێگەیان دەگرنەوە.

بابەتی هاوشێوە