محەمەد حاجی مەحمود: بە ئامانجگرتنی عەلی خامنەیی شوێنەواری ترسناك جێدەهێڵێت

02.03.2026
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت، بە ئامانجگرتنی عەلی خامنەیی شوێنەواری ترسناك جێدەهێڵێت.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تویتێكدا دەڵێت: بۆ دووەمین ڕۆژ، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوامە. بەئامانجگرتنی بەڕێز ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی، تاوانێکە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەنجامیانداوە.
دەشڵێت: ئەوەش ئەبێتە هۆی زیاتر قوڵبوونەوە و پەرەسەندنی جەنگەکە، کە ڕەنگە شوێنەواری ترسناک بەجبهێڵێت لە ناوچەکە و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ