کەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت؟

02.03.2026
جەماوەر نیوز
بەغدا لە چاوەروانی ١٢٠ ملیارەکەیە و داهاتیش بەردەستە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هێشتا رادەستی بەغدا نەکردووە هەرێم بەنیاز نییە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی دوو لەکۆتاییدایە و بۆ ناردنی مووچەی هەریم چاوەروانی رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەین وتیشی دەستکراوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێی خانەنشینان، بەپێی زانیارییەکانیش هەرێم بەنیاز نیە ئەم هەفتەیەش ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات و دەیەوێت دوایبخات بۆ هەفتەی داهاتوو بەمەش چاوەڕێ دەکرێت مووچە بۆ پێش جەژن دوابخرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ