جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
یونسێف: ١٨٠ منداڵ لە هێرشەکانی سەر ئێراندا کوژراون
06.03.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
سندوقی هاریکاریی منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بڵاوی كردهوه، لەو هێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامیانداوە نزیکەی ١٨٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نیگەرانیی خۆی لە کاریگەرییە کوشندەکانی جەنگ لەسەر منداڵان دەربڕی.
لەو ڕاگەیاندراوەدا کە لەلایەن یونیسێفەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە کاریگەریی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل لەسەر منداڵان لە ئێران کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە دۆخی ئێران کە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلی تێدا بەردەوامە، هاتووە: “یونیسێف بە قووڵی نیگەرانە لە کاریگەرییە کوشندەکانی بەردەوامی پێکدادانە سەربازییەکان لەسەر منداڵان لە ئێران. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن نزیکەی ١٨٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆری دیكهش برینداربوون”.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشك خراوهته سەر ئەوەی کە ١٦٨ لەو منداڵانەی لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان لە نێوان ٧ بۆ ١٢ ساڵدایە و، لە ٢٨ی شوباتدا لە کاتی وانەخوێندندا لە قوتابخانەی بنهڕهتی کچان لە شاری میناب لە باشووری وڵات، بەهۆی بۆردومانەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە لە قوتابخانەکانی پێنج ناوچەی جیاوازی دیکەی ئێراندا کە هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلیان تێدا بەردەوامە، ١٢ منداڵی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
ههر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه کە گیانلەدەستدانی منداڵان، دڕندەیی جەنگ و ئەو توندوتیژییە نیشان دەدات کە دژی منداڵان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ چەندین نەوە کاریگەری لەسەر خێزانەکان بەجێ دەهێڵێت.
هاوكات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “لە چوارچێوەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییدا، دەبێت منداڵان و قوتابخانەکان بپارێزرێن و بکرێنە پەناگەی ئارام”.
ئاماژه بهوهیش كرا کە بەردەوامی هێرشەکان وای کردووە منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژیی زیاتر ببنەوە، زیانگەیشتن بە ژێرخانی مەدەنی هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی منداڵان و، هاتووە: “ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن لانی کەم ٢٠ قوتابخانە و ١٠ نەخۆشخانە لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە. ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی پەککەوتنی دەستڕاگەیشتنی منداڵان بە خوێندن و خزمەتگوزاریە تەندروستییە سەرەتایییەکان”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە بەرپرسیارێتییەکانیان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتییدا بگرنە ئەستۆ و پاراستنی مەدەنییەکان فهراههم بکەن.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
پشوی ناوهندهكانی خوێندن درێژكرایهوه
06.03.2026
وڵاتێکی ئەوروپی جەنگ بەرامبەر ئێران کارەساتبارە و هەڵایە
06.03.2026
حزبەكانی ڕۆژهەڵات شەڕ دژی تاران ڕەتدەکەنەوە
06.03.2026
نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مەیدانی هێرشکردنە سەر دراوسێکان
06.03.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی