بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

08.03.2026
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد کە موبایلەکانیان لەناو بازاڕ لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و ڕێکخستنی پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە، پاش لێکۆڵینەوە، چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕ، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت، بەناوی (ف، ح، ج) لەدایکبووی 1987.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، ژمارەیەک موبایل لە گیرفانی هاوڵاتییاندا دزیبوو، لە ئێستادا تۆمەتباری بەپێی ماددەی 446، لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ