وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: گوژمەیەکی دیکەی مووچەی مانگی شوبات گەیشت

08.03.2026
جەماوەر نیوز
گوژمەیەکی دیکە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 8ی ئازاری 2026، گوژمەیەکی تر بەبڕی 365 ملیار و 702 ملیۆن دینار، وەک بەشێکی دیکە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێدەکەین سبەی دووشەممە، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکەین.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ