جەماوەر نیوز
نرخی کارەبای مۆلیدە چەند دەبێت؟
جهی دی ڤانس: هێڵی سورمان لهدانوستانهكان لهگهڵ ئێران نیه
رێگریان لهبهردهم دروست نهكهن بهمهبهستی گواستنهوهی زیندانیانی چهكدارانی داعش بۆ ناو عێراق.
گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی فڕەنسا لەسەر كورد دێتە دەنگ و هێرشی توند دەكاتە سەر ماكرۆن
برێت مەکگۆرک: جیهان بەهۆی کوردەوە سەلامەتترە
ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
یارییەکە کۆتایی هاتووە.. سودانی خولی دووەم نابینێتەوە؟
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی
بانکی ناوەندیی عێراق: بەشی ساڵێک دراوی یەدەگمان هەیە
08.03.2026
وێنەکان
جەماوەر نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی هاووڵاتییان و بازاڕەکان کرد و رایگەیاند: کە یەدەگی دراوی بیانی لە ئاستێکی ئەوەندە بەرزدایە کە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوردەکردنی بۆ ماوەی 12 مانگ هەیە، هاوکات پلانی تۆکمەی بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا داناوە.
یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی نەختی و دارایی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە؛ چاودێریکردنی وردی پێشهاتە ئابوورییەکان و دانانی پلان بۆ هەر ئەگەرێک کە لە ئەنجامی گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە رووبدات.
بە پێی راگەیەنراوی بانکی ناوەندیی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی بانکەکە هەڵسەنگاندنێکی گشتگیری بۆ دۆخی بازاڕە نەختی و داراییەکان کرد، کە تێیدا ئاستی سیولە لە سیستەمی بانکی، قەبارەی خستنەڕووی دراو و یەدەگی بیانیی بانکی ناوەندی خرانە بەر باس. هاوکات پێوەرەکانی سەقامگیریی دارایی و جووڵەی بازرگانیی دەرەکی و مەترسییە ئابوورییەکان تاوتوێ کران.
یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە، دڵنیاییدان بوو سەبارەت بە یەدەگی دراوی بیانی. بانکی ناوەندی بە فەرمی رایگەیاند: "یەدەگی بانکی ناوەندی توانای دابینکردنی تێچووی هاوردەکردنی بۆ ماوەی نزیکەی 12 مانگ هەیە". ئەمەش وەک پەیامێکی بەهێز دادەنرێت بۆ بازاڕ کە بانکەکە خاوەنی ئامراز و توانای پێویستە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و پاراستنی سەقامگیری.
ئەنجوومەنی بانکی ناوەندی گەیشتووەتە چوار دەرەنجامی سەرەکی بۆ قۆناغی داهاتوو؛
1-پتەویی یەدەگی دراوە بیانییەکان و بەربەستە دارایییەکان
بانکەکە جەختی کردەوە کە عێراق خاوەنی یەدەگێکی دراوی بیانیی " پارێزراوە"، کە ئەمەش رووبەرێکی فراوانی لە نەرمی پێ دەبەخشێت بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختی و بەرگەگرتنی شۆکە ئابوورییەکان.
2. مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییەکان
لە هەنگاوێکدا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانیی فەرمانبەران، ئەنجوومەنەکە چەندین "بەدیل و سیناریۆ"ی تاوتوێ کردووە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی مووچە و خەرجییە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت لە مانگەکانی داهاتوودا، بە شێوەیەک کە ژیانی هاووڵاتیان و جووڵەی ئابووری پارێزراو بێت.
3. پاڵپشتیکردنی سیولەی بانکەکان
بانکی ناوەندی بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی سیولەی نەختی بۆ بانکەکان، تاوەکو پڕۆسە بانکییەکان پەک نەخرێن و هاووڵاتییان و کەرتی تایبەت بتوانن بەبێ کێشە دەستیان بە پارەکانیان و خزمەتگوزارییەکان بگات.
4. بەردەوامیی بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی
بۆ رێگریکردن لە گرانی و کەمبوونی کاڵا، ئەنجوومەنەکە جەختی لەسەر ئاساییکردنەوە و بەردەوامیی حەواڵە داراییە دەرەکییەکان کردەوە، بە مەبەستی دابینکردنی پارە بۆ هاوردەکردنی کاڵا و پاراستنی هاوسەنگیی خستنەڕوو لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا.
بابەتی هاوشێوە
گەڕانەوە بۆ سەرەوە
وتار
ڕۆژئاوا ... لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابونی ئەقڵی کوردی
20.02.2026
چی بكرێت بۆ مانەوەی زمانی فەڕمی كوردی
20.02.2026
خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی
13.02.2026
Jamawarnews
زۆرترین خوێندراو
ڕۆژ
هەفتە
مانگ
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
بۆ هەڵبژاردنی عێراق لیستى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان ژمارە 216یە
09.08.2025
شۆفێرێک لە سلێمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و 8 کەس برینداربوون
05.12.2025
دەزگای هەواڵگری بەریتانیا ئێس ئای ئێس
07.12.2025
وردهكاری لهسهر بڕیاردان لهبارهی مووچهی ههرێم بهم شێوهیه دهبێت
02.07.2025
سۆسیال میدیا
RSS
Subscribe us on News
Facebook
Like us on Facebook
Twitter
Follow us on Twitter
Google+
Follow us on Google+
Youtube
Subscribe on Youtube
ئەنجومەنی وەزیران رۆژێک پشووی راگەیاند
09.03.2026
وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنین
09.03.2026
بەهای زێڕ دابەزی
09.03.2026
لەگەڵ ئەو جەنگە نەخوازراوەی ئەمریکا و ئیسرائیل سەپاندویانە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا،
08.03.2026
سەرەتا
هەواڵەکان
کوردستان
عێراق
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جیهان
راپۆرت
دیدار
وتار
وەرزش
فۆتۆستۆری
تەکنەلۆجیا
ڤیدیۆ
جۆراوجۆر
هونەری
کۆمەلایەتی
هەمەڕەنگ
تەندروستی